تۆڕێكى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌ بێ ڕێكلام.. خه‌ونێكه‌ ده‌بێته‌ راستى !

16/11/2019 - 15:45 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

له‌وانه‌یه‌ زۆربه‌مان هه‌ستمان به‌ بێزاریكردبێت ، له‌و كاته‌ى رێكلام و بانگه‌شانه‌ى له‌ نێو تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ماڵپه‌ڕه‌كان ده‌رده‌كه‌ون ، وه‌ك ماڵپه‌ڕى یوتیوب و تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك و تویته‌ر و تۆڕه‌كانى تر ، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه‌ بیر له‌وه‌ده‌كرێته‌وه‌ به‌كارهێنه‌ران له‌و رێكلامه‌ بێزاركه‌رانه‌ رزگار بكرێن .


له‌ ماوه‌ى چه‌ند رۆژی رابردوو به‌ شێوه‌یه‌كى هێمن و بێ ده‌نگ ، تۆڕێكى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌ركه‌وتووه‌ به‌ ناوى " ده‌بڵیو تى : سۆشیال "ـه‌ ، سه‌ر به‌ نمونه‌یه‌كى بازرگانى جیاوازه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ گه‌وره‌كان دیكه‌ ، ئه‌م تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ نوێیه‌ پشت به‌ كۆمه‌كى دارایى ده‌به‌ستێت كه‌ له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌ران پێشكه‌شى ده‌كرێت .


ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌ مانگى ئۆكتۆبه‌رى رابردوو ده‌ستیپێكرد و ، جیمى ویڵزیش له‌ پشت ئه‌م پڕۆژه‌یه‌دایه‌ و ، خۆیشى به‌شدارى له‌ دامه‌زراندنى "ویكیپیدیا "ى به‌ناوبانگ كردووه‌ ، هه‌رچه‌نده‌ پشتى به‌ هه‌مان شێوازى كۆمه‌كى "ویكیپیدیا " به‌ستووه‌ ، به‌ڵام دووپاتیكردووته‌وه‌ ئه‌م دوو پڕۆژه‌یه‌ له‌یه‌كتر جیاوازن .


به‌شداریكردن له‌م تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ نوێیه‌ به‌ ته‌واوى بێ به‌رامبه‌ره‌ ، به‌ڵام كردارى خۆتۆماركردن پێویستى به‌ چاوه‌ڕوانییه‌كى زۆر هه‌یه‌ ، له‌ هه‌مان كاتدا به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت خۆى له‌ چاوه‌ڕانییه‌كى زۆر لابدات ، كه‌چى له‌ به‌رامبه‌ردا ده‌بێت مانگانه‌ (13) دۆلار بدات یان (100) دۆلار به‌ شێوه‌ى ساڵانه‌ بدات .


به‌ پێى زانیارى ماڵپه‌ڕى "زێد دى نێت " تاكو ئێستا ته‌نها (200) كه‌س به‌ بێ چاوه‌ڕوانى په‌یوه‌ندیان به‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ كردووه‌ ، له‌ به‌رامبه‌ردا پاره‌یان داوه‌ ، ئێستاش ئه‌م تۆڕه‌ ته‌نها خاوه‌نى (78) هه‌زار به‌كارهێنه‌ره‌ .


له‌ چاوپێكه‌تنێكى له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى " فایننشیال تایمز "ى ئه‌مریكى ، جیمى ویڵز روونیكردووه‌ته‌وه‌ " چاوه‌ڕێ ناكرێت تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى (ده‌بڵیۆ تى : سۆشیال ) قازانجێكى زۆر به‌ده‌ستبێنێت ، به‌ڵام هیواخوازه‌ نمونه‌ى كۆمه‌كیكردن له‌ داهاتوودا به‌رده‌وامى هه‌بێت " ، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ " نیازیان وایه‌ له‌ ماوه‌یه‌كى زوودا ئه‌م تۆڕه‌ بتوانێت (50) ملیۆن تاكو (500) ملیۆن به‌كارهێنه‌ر له‌سه‌رتاسه‌رى جیهان بۆلاى خۆى كێشبكات " .