زانیوته‌ كاریگه‌رییه‌ ده‌نگییه‌كانی فیلمه‌كان چۆن به‌رهه‌م ده‌هێنرێن؟

20/11/2019 - 11:07 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

1- ده‌نگ و نه‌ڕه‌ی ئه‌ژدیها و بوونه‌وه‌ره‌ زه‌به‌لاحه‌كان به‌ ده‌ستلێخشاندن به‌ میزه‌ڵانی پڕ له‌ هه‌وادا دروست ده‌كرێت.

صدا‌های مختلف را چگونه در فیلم‌ ها تولید می‌ کنند؟

2- ده‌نگی باران له‌ ده‌نگی سووركردنه‌وه‌ی گۆشت و هه‌ندێكجاریش ده‌نگی رشتنی برنج بۆ ناو قاپێك بۆ دیمه‌نی باران به‌كارده‌هێنرێت.

صدا‌های مختلف را چگونه در فیلم‌ ها تولید می‌ کنند؟

3- ده‌نگی ئامێری (كابیسه)‌ له‌بریی ده‌نگی ته‌قه‌كردن به‌ چه‌ك به‌كارده‌هێنرێت.

صدا‌های مختلف را چگونه در فیلم‌ ها تولید می‌ کنند؟

4- ده‌نگی تێپه‌ڕین به‌ناو نیشاسته‌ی گه‌نمه‌شامی-دا به‌كارده‌هێنرێت له‌بریی ده‌نگی تێپه‌ڕین به‌ ناو به‌فردا.

صدا‌های مختلف را چگونه در فیلم‌ ها تولید می‌ کنند؟

5- ده‌نگی جووڵاندنی ته‌به‌قی ئه‌له‌منیۆم له‌بریی ده‌نگی هه‌وره‌برووسكه‌ به‌كارده‌هێنرێت.

صدا‌های مختلف را چگونه در فیلم‌ ها تولید می‌ کنند؟

6- له‌بریی ده‌نگی پیاكێشان و شه‌پازله‌لێدان، ده‌نگی خستنی پارچه‌گۆشت بۆ سه‌ر رووبه‌رێكی ره‌ق به‌كارده‌هێنرێت.

صدا‌های مختلف را چگونه در فیلم‌ ها تولید می‌ کنند؟

7- ده‌نگی پیاكێشان به‌ سه‌تڵی خۆڵ-دا له‌بریی ده‌نگی لێدانی دڵ سوودی لێوه‌رده‌گیرێت.

صدا‌های مختلف را چگونه در فیلم‌ ها تولید می‌ کنند؟

8- ده‌نگی راوه‌شاندنی پارچه‌یه‌ك قامیشی شه‌كر به‌كارده‌هێنرێت بۆ ئه‌و دیمه‌نانه‌ی كه‌ تیایدا پێویست به‌ ده‌نگی تیرهاویشتن ده‌بێت.

صدا‌های مختلف را چگونه در فیلم‌ ها تولید می‌ کنند؟

9- بۆ دروستكردنی ده‌نگی ته‌قوتۆقی ئاگر، سوود له‌ ته‌قاندنی بڵقی نایلۆنی پێچانه‌وه‌ یان چرچكردنی كاغه‌زی چێشتخانه‌ وه‌رده‌گیرێت.

صدا‌های مختلف را چگونه در فیلم‌ ها تولید می‌ کنند؟

10- بۆ به‌رهه‌مهێنانی ده‌نگی سمی ئه‌سپ، ده‌نگی به‌ركه‌وتنی توێكڵه‌ ره‌قه‌كه‌ی گوێزی هیندیی به‌ رووبه‌رێكی ره‌ق، به‌كارده‌هێنرێت.

صدا‌های مختلف را چگونه در فیلم‌ ها تولید می‌ کنند؟