کەسێک دوای دزیکردن لە ماڵێک نامەیەکى سە‌یریان بۆ بەجێدەهێڵێت

05/01/2020 - 11:28 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

دزێک ماڵێک دەبڕێت و نامەیەک بە سەلاجەکەیانەوە بەجێدەهێڵێت و تێیدا داوای لێبوردن دەکات.

ژنێکی یەمەنی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نامەی ئەو دزە بڵاودەکاتەوە کە ماڵەکەی بڕیووەو تیایدا نووسیویەتی" لەژیانمدا دزیم نەکردووە، بەڵام برسێتی ناچاری کردم، داوای لێبوردنتان لێ دەکەم، براتان عەبدە ئەحمەد".

ئەمەش لەکاتێکدا بووە کە خاوەن ماڵەکە بۆ گەشتکردن ماڵەکەیان بەجێهێشتبوو.

لەدوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە و دەقی نامەكە بەشێوەیەكی فراوان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دەنگی دایەوەو زۆرینەی بەكارهێنەرانی بە کەسێکی سەیر ناویان بردووە.