به‌هۆی ته‌مه‌نه‌كه‌یه‌وه‌ ناوی چووه‌ كتێبی گینسه‌وه‌

07/01/2020 - 12:07 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

تاناكای ژنە ژاپۆنییەكە، لە خانەی بەساڵاچوانی باشووری ئەو وڵاتە لە 5 ی 1، ئاهەنگی لە دایكبوونی 117 یەمین ساڵی خۆی ئەنجامدا.

تاناكا لە ئاهەنگی لە دایكبوونی 117 ساڵەیدا، ناوی چووە كتێبی گینسەوە بەهۆكاری ئەوەی بەتەمەنترین مرۆڤی سەر زەوییە.

بەپێی بڵاوكراوەی ماڵپەڕی  "usnews" ی ئەمریكی: ئەو كەسانەی لەئاهەنگی لە دایكبوونەكەی بەشدار بوون، چەند كارمەندێكی ئینسكلۆپێدیای گینس و چەند كارمەندێكی خانەی بەساڵاچوان بوون.

بە پێی ئینسكلۆپێدیا، ئەم ژنە ژاپۆنییە لە ساڵی 1903 لە دایك بووە، لە ساڵی 1922 هاوسەرگیری كردووە و چوار منداڵی بووە، منداڵی پێنجەمیشی هەڵگرتووەتەوە.