قوتابییه‌كى ناوه‌ندى هه‌ساره‌یه‌كى نوێ ده‌دۆزێته‌وه‌

11/01/2020 - 15:11 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

قوتابییه‌كى ئه‌مریكى له‌ قۆناغى ناوه‌ندیدایه‌ توانى ده‌ستكه‌وتێكى زانستى نایاب به‌ده‌ستبێنێت ، كاتێك سه‌ركه‌وتوو بوو له‌ دۆزینه‌وه‌ى هه‌ساره‌یه‌كى نوێ ، له‌ دواى ئه‌وه‌ى به‌شدارى له‌ مه‌شق و راهێنانى ده‌زگاى گه‌ردوونى ئه‌مریكا "ناسا " كردبوو .


"وۆڵف كۆكێر " له‌ كاتى مه‌شقكردن له‌ سه‌نته‌رى "گۆدارد " بۆ هه‌ڵدانى ئاسمانى له‌ مێریلاند ، هه‌ساره‌یه‌كى نوێى دۆزییه‌وه‌ و ناویان له‌م هه‌ساره‌یه‌ نوێیه‌ نا " تۆى 1338 بى " ، ئه‌مه‌ش بریتى یه‌ له‌ هه‌ساره‌یه‌ك به‌ ده‌ورى دوو ئه‌ستێره‌ ده‌سوڕێته‌وه‌ .


ئه‌و قوتابییه‌ ئه‌مریكییه‌ له‌ ساڵى نوێ ، پاش سێ رۆژ له‌ په‌یوه‌ندیكردنى به‌ ده‌زگاى گه‌ردوونى ئه‌مریكاى وه‌كو راهێنه‌رێك ، ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ى دۆزیوه‌ته‌وه‌ ، ئه‌م هه‌واڵه‌ش له‌لایه‌ن ماڵپه‌ڕى " پیوپڵ "ى ئه‌مریكى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ .


ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ى "وۆڵف " ـى ته‌مه‌ن (17) ساڵ له‌ كاتى پشكنینه‌كانى بوو بۆ ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌لایه‌ن ته‌له‌سكۆبى " ترانزیتبنگ ئێكسۆپلانێبت سێرڤى " بوو ، كه‌ به‌ كورتكراوه‌یى به‌ "تێس " ناسراوه‌ .


ئه‌و قوتابییه‌ رایگه‌یاندووه‌ :" من به‌ دواى داتا و زانیارییه‌كان ده‌گه‌ڕام ، ئه‌و داتایانه‌ى له‌لایه‌ن خۆبه‌خشان به‌ سیسته‌مێكى پێشكه‌وتوو یان به‌ سیسته‌مى خۆرى دوو ئه‌ستێره‌ به‌ ده‌ورى یه‌كتر ده‌سوڕانه‌وه‌ ده‌ناسرا ، له‌ شوێنى خۆمان له‌سه‌ر زه‌وى واده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ده‌بنه‌ هۆى خۆرگیران بۆ یه‌كتر .. به‌ڵام دواى سێ رۆژ له‌ په‌یوه‌نیكردنم به‌ ده‌زگاى ناسا ، ئاماژه‌یه‌كم به‌دیكرد ، له‌سه‌ره‌تا وامزانى خۆرگیرانى ئه‌ستێره‌ییه‌ ، به‌ڵام هه‌ڵه‌یه‌ك بوو ، به‌م جۆره‌ بۆم ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌مه‌ هه‌ساره‌یه‌ " .


هه‌ساره‌ى "توى 1338بى " به‌ یه‌كه‌م هه‌ساره‌ داده‌ندرێت له‌لایه‌ن ته‌له‌سكۆبى "تێس " دۆزرابێته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش به‌ پێى راگه‌یاندنى "ناسا " . قه‌باره‌ى ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ به‌ شه‌ش جار گه‌وره‌تر له‌ هه‌ساره‌ى زه‌وى داده‌درێت ، واتا قه‌باره‌كه‌ى نزیكه‌ له‌ قه‌باره‌ى هه‌ساره‌ى زوحه‌ل ، له‌ سیسته‌مێك هه‌ڵكه‌وتووه‌ كه‌ نزیكه‌ى (1300) ساڵى رووناكیش دووره‌ .


ده‌زگاى ناسا رایگه‌یاندووه‌ ، ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ هه‌موو (95) رۆژێك به‌ ده‌ورى دوو ئه‌ستێره‌كه‌ ده‌ستوڕێته‌وه‌ ، یه‌كێك له‌م دوو ئه‌ستێره‌یه‌ به‌ نزیكه‌ى (10%) له‌ خۆرى ئێمه‌ گه‌وره‌تره‌ ، ئه‌ستێره‌ى دووه‌میش ساردتره‌ و ته‌نها سێ هێنده‌ى خۆرى ئێمه‌یه‌ .