وێنه‌كه‌ی ببینه‌..لێخوڕینى پایسكیل له‌سه‌ر ئاو ده‌بێته‌ راستى

14/01/2020 - 15:37 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

له‌ داهاتوودا رۆیشتن له‌سه‌ر ئاو به‌هۆى پایسكێكه‌وه‌ ده‌بێته‌ شتێكى ئاسایى ، پاش ئه‌وه‌ى كۆمپانیاییه‌ك هه‌ستاوه‌ به‌ خستنه‌رووى پایسكلێك و ، ده‌ستبه‌ردارى رێگه‌ى ئاسایی ده‌بین .


كۆمپانیاى "مانتا 5 " هه‌ستاوه‌ به‌ خستنه‌رووى پایسكیلێكى ئاوى به‌ ناوى " ئێكس ئى 1 " به‌ شێوه‌یه‌كى گونجاویش ئه‌و پایسكیلكه‌ ده‌تواندرێت له‌سه‌ر ئاو لێبخوڕدرێت و ، بۆ خاوه‌نى ئه‌م جۆره‌ پایسكیله‌ش كۆتایی به‌ رێگه‌ و شه‌قامه‌ گشتییه‌كان دێت .


ئه‌م پایسكیله‌ خاوه‌نى ئامێرێكى كاره‌باییه‌ یارمه‌تى لێخوڕین ده‌دات ، به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت به‌ خێرایییه‌كى گونجاو له‌سه‌ر ئاو بڕوات ، خێرایی رۆیشتنه‌كه‌ش ده‌گاته‌ (15) كم له‌ كاتژمێرێكدا .


ئه‌وه‌ى جێگه‌ى تێبینییه‌ ، ده‌بێت ناو ئاوه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى گونجاو بێت ، ئه‌م پایسكیله‌ گونجاو نیه‌ بۆ ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى ئاستى ئاوه‌كه‌ به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى زۆر یان نزمبوونه‌وه‌یه‌كى زۆر به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت ، بۆیه‌ ده‌بێت خاوه‌نه‌كه‌ى دڵنیا ببێته‌وه‌ له‌ ئاستى ئه‌و ئاوه‌ى پیسكیلكه‌ى تێدا لێده‌خوڕێت .


پاسكیلى "ئێكس ئى 1 " ى كۆمپانیاى "مانتا 5 " له‌ پیشه‌نگاى ئامێره‌ ئه‌لیكتڕۆنییه‌كان له‌ (لاس فیگاس )ى ئه‌مریكا نمایشكرا ، سه‌باره‌ت به‌ نرخه‌كه‌شى كۆمپانیاكه‌ رایگه‌یاندووه‌ ، نرخه‌كه‌ى ده‌گاته‌ (6700) یۆڕۆ .