چه‌ند زانیارییه‌كی سه‌رسورهێنه‌ر ده‌رباره‌ی ئاژه‌ڵان

18/01/2020 - 14:29 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ راستی چه‌ند زانیارییه‌كی هه‌ڵه‌ن كه‌ تاكو ئێستا پێمانووتراوه‌ و بیستوومانه‌ ده‌رباره‌ی ئاژه‌ڵان:

 

قه‌ل: له‌ كاتی باراندا قه‌ل ته‌ماشای ئاسمان ده‌كات، ئێمه‌‌ پێمانوایه‌ حه‌ز له‌ باران ده‌كات، به‌ڵام له‌ راستیدا وانییه‌.

Related image

سه‌گ: ئێمه‌ پێمانوایه‌ سه‌گ شته‌كان به‌ ره‌ش و سپی ده‌بینێت، به‌ڵام له‌ راستیدا هه‌موو ره‌نگه‌كان ده‌بینێت، له‌ شینی تۆخه‌وه‌ بۆ زه‌ردی كاڵ.

Image result for ‫سه‌گ‬‎

 

ماسی زێرین: ده‌وترێت ماسی زێرین ته‌نها 3 خوله‌ك رووداوه‌كانی بیر ده‌مێنێت و دواتر بیری ده‌چێته‌وه‌، به‌ڵام زاناكان بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌م زانیاریه‌ به‌ ته‌واوی هه‌له‌یه‌.

Image result for ‫ماسی زینە‬‎

 

حوشتر: كۆپانه‌كانی پشتی حوشتر وا لیكده‌درێته‌وه‌ كه‌ بۆ ئاوه‌، به‌ڵام له‌ راستیدا پێكهاتوون له‌ چه‌وری، و حوشتر ده‌توانێ بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ به‌م چه‌ورییانه‌وه‌ بژیت به‌ بێ خواردن.

Image result for ‫حوشتر‬‎

 

هه‌نگ: وامان بیستووه‌ هه‌نگ كه‌ پێوه‌یدایت ده‌مرێت، به‌ڵام له‌ راستیدا 20،000 جۆری هه‌نگ هه‌یه‌ و ته‌نها یه‌ك جۆریان كه‌ به‌ كه‌سێكه‌وه‌ بدات ده‌مرێت.

Image result for ‫هه‌نگ‬‎

 

تیمساح: له‌ ئاودا زۆر خێرایه‌، هه‌ندێك وا ده‌زانن له‌ ووشكانی خاو ده‌روات، به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌یه‌ و به‌ڵكو هده‌توانێت خێراتر له‌ مرۆڤ بروات.

Related image

 

پشیله‌: ده‌وترێت پشیله‌ هه‌رچۆنێك فرێیبده‌یت له‌سه‌ر قاچ خۆی ده‌گرێته‌وه‌، له‌ راستیدا ئه‌مه‌ وانییه‌، ئه‌گه‌ر به‌ گۆشه‌یه‌كی هه‌ڵه‌ فرێیبده‌یت یان خۆی به‌ هه‌ڵه‌ بكه‌ویته‌ خواره‌وه‌ ئه‌وا ناتوانێت خۆی بگرێته‌وه‌.

Image result for ‫پشیله‌‬‎

 

كرمی زه‌وی: وامانبیستووه‌ كرمی زه‌وی ئه‌گه‌ر بكرێت به‌ دوو له‌ته‌وه‌ هه‌ر یه‌كه‌یان گه‌شه‌ ده‌كه‌ن و ده‌بنه‌ دوو كرمی ساغ، به‌ڵام له‌ راستیدا ئه‌گه‌ر بكرێت به‌ دوو له‌ته‌وه‌ ده‌مرێت.

Image result for ‫دودة‬‎

 

كونده‌ په‌پوو: له‌ ئه‌فسانه‌كاندا وا باوه‌ كونده‌ په‌پوو باڵنده‌یه‌كی ژیره‌، به‌ڵام له‌ راستیدا گێلترین باڵنده‌یه‌.

Image result for ‫كونده‌ په‌پو‬‎

 

بۆق: زۆر جار وامان بیستووه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ست بده‌یت له‌ بۆق بالووكه‌ ده‌رده‌كه‌یت، كه‌چی له‌راستیدا ئه‌م قسه‌یه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی نییه‌.

Related image

 

به‌چكه‌ی باڵنده‌: وامان بیستووه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ست بده‌یت له‌ به‌چكه‌ی باڵنده‌، ئیتر دایكه‌كه‌ی ناچێت به‌لایدا، ئه‌مه‌ هه‌له‌یه‌...!! باڵنده‌ هه‌ستی بۆنكردنی لاوازه‌ و نازانێت كه‌سێك ده‌ستی له‌ بێچووه‌كانی داوه‌.

Related image

 

فیل: زۆر جار خوێندوومانه‌ته‌وه‌ فیل تاكه‌ ئاژه‌ڵه‌ ناتوانێت بازبدات، له‌ راستیدا ته‌نها فیل وانییه‌، (كه‌ركه‌ده‌ن، زه‌رافه‌... چه‌ند ئاژه‌ڵێكی دیكه‌ش توانای بازدانیان نییه‌.

Image result for ‫فیل‬‎

 

شه‌مشه‌مه‌ كوێره‌: تا ئێستا وامانزانیوه‌ شه‌مشه‌مه‌ كوێره‌ به‌ ته‌واوی نابینایه‌، به‌ڵام له‌ راستیدا شه‌مشه‌مه‌ كوێره‌ چاوی هه‌یه‌ و ده‌توانێت ببینێت، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جۆری شه‌مشه‌مه‌ كوێره‌ زۆر به‌ باشی ده‌توانن ببینن.

Image result for ‫شه‌مشه‌مه‌ كوێره‌‬‎