ڤیدیۆ..بچوكترین پاوی جیهان كۆچی دوایی كرد

18/01/2020 - 15:06 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

بچوكترین پیاوی جیهان كه‌ له‌كتێبی گینس بۆ ژماره‌ پێوانه‌یه‌كان تۆمار كرابوو دوێنی هه‌ینی له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی نیپاڵ كۆچی دوایی كرد.

"خاجيندرا ثابا ماغار " كه‌ درێژه‌كه‌ی ته‌نها 67.08 سم بوو ناوی له‌ كتێبی گینس بۆ ژماره‌ پێوانه‌یه‌كان تۆمار كرابوو به‌ بچوكترین پیاوی جیهان كۆچی دوایی كرد.

"ماهيش ثابا ماغار" خوشكی ناوبراو به‌ ده‌زگا گه‌یاندنه‌كانی راگه‌یه‌یاندووه‌ به‌ هۆی ئینتهابی سیه‌كانیه‌وه‌ براكه‌ی گه‌یه‌نراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كارگه‌ری كردبووه‌ سه‌ر دڵی كۆچی دوایی كرد.

 

ڕەنگاڵە