چاره‌سه‌ری نوێێ شێرپه‌نجه‌ دۆزرایه‌وه‌

19/01/2020 - 10:15 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی نوێێ زاناكان چاره‌سه‌رێكی نوێ دۆزرایه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ ، ئه‌ویش تا ئیستا له‌سه‌ر مشك كراوه‌ و سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه‌.

به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یڵ"ی به‌ریتانی، تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی مژده‌به‌خش له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك زاناوه‌ ئه‌نجامدراوه‌، كه‌ بوه‌ته‌هۆی له‌ناوبردنی خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان به‌ته‌واوه‌تی و ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر مشك تاقیكراوه‌ته‌وه‌و به‌ته‌واوه‌تی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه‌.

به‌پێی زانیاریه‌كان، له‌تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا ئۆكسیدی مس به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ورد به‌كارهێنراوه‌ و ماده‌كه‌ تایبه‌ت به‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ دروستكراوه‌، به‌شێوه‌یه‌ك مسه‌كه‌ له‌ تاڵی مو باریكتره‌ و زۆر ورده‌، گرێ شێرپه‌نجه‌ییه‌كانی ئه‌و مشكانه‌یان پێ كوتیوه‌، كه‌ گرێی شێرپه‌نجه‌ییان هه‌بوه‌ و به‌ته‌واوه‌تی چاكبونه‌ته‌وه‌ و گرێكان نه‌ماون.

ئه‌و زانایانه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌، هیوایان هه‌یه‌ ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ شوێنی چاره‌سه‌ری كیمیاوی بگرێته‌وه‌، كه‌ زۆر ئازاربه‌خش و هیلاككه‌ره‌.

لای خۆیشیانه‌وه‌ پرۆفیسۆر "ستیڤان سوینن" و دكتۆر "بیلا مانشیان" له‌زانكۆی KU Leuven ی ئه‌ڵمانی كه‌ كاریان له‌پرۆژه‌كه‌دا كردوه‌ وتویانه‌ "ئه‌گه‌ر ئۆكسیدی كانزاكان به‌رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ نه‌خۆش بدرێت ئه‌وا مه‌ترسی دروستده‌كات، به‌ڵام به‌ قه‌باره‌ی نانۆیی و له‌ژێر ته‌ركیزێكی تایبه‌تدا، كه‌ كۆنترۆڵكراو بێت جێی مه‌ترسی نییه‌ و سودبه‌خشه‌".

سوینن ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، ئه‌وه‌ یه‌كه‌مجاره‌ تاقیكردنه‌وه‌ی له‌ناوبردنی خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان له‌رێگه‌ی ئۆكسیدی كانزاكانه‌وه‌ بكرێت، له‌هه‌نگاوی دووه‌میشدا وردیله‌ی نانۆیی كانزایی دیكه‌ دروستده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی ئه‌و وردیلانه‌ی كاریگه‌ری له‌ جۆره‌كانی شێرپه‌نجه‌ ده‌كه‌ن.