ئایا بەکارھێنانی ئیزوگام بۆ ڕووپۆشی سەربان و دیوارەکان گونجاوە؟

21/01/2020 - 12:32 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

پێش بەکارھێنان ھەموو مەوادێکی بیناسازی، پێویستە ئەندازیار و خاوەن ماڵ و دووکاندارەکان بیر لە سوود و زیانیان بکەنەوە لە ڕووی تەندروستییەوە،کایەی ئەندازیاری و تەندروستی پەیوەندی ڕاستەوخۆیان پێکەوە ھەیە، بۆیە دەبێت زۆر ئاگاداری ٸەو مەوادانە بین کەبەکاریان دەهێنین.

ئیزوگام (Asphalt)ی ئامادەکراوە، بە کوردییەکەی بە واتای قیر دێت ، قیریش تێکەڵەیەکه له چەو و لم و بیتیومین(bitumin) ، بیتیومین مادەیەکە تێکەل بە چەو و لمەکە دەکرێت تا یەک بگرن و ئەو هێزە بدەن کە داوەکراوە، وەک چۆن چیمەنتۆ لە سەبکردندا بەکاردێت.

بیتیومین ماددەیەکی ئۆرگانییە، لە نەوت دروست دەکرێت و زیانی زۆری بۆ تەندروستی هەیە و دەبێته هۆی توشبوون به نەخۆشی سەرەتان. بەکارهێنانی ماددەیەکی وا خراپ و مەترسیدارە.

ئیزوگام زیاتر لەو شوێنانەدا بەکار دێت کە تەرەشوعیان ھەیە وەک سەربان و دیوار.

هاوکات ئیزوگام ھیچ بەرگرییەکی بۆ گەرمی و ساردی نییە، بەڵکە وا دەکا زیاتر دیوار گەرم بێ و پێویستی بە وزەیەکی زۆرە تا ماڵان فێنک ببێتەوە. جگە لەوەیش دەبێتە ھۆی دروستبوونی شێ لە دیوار و سەقفدا. ئەمەیش وا دەکات چەندین جۆری کەڕوو و بەکتریا و ڤایرۆسی زیانبەخش لە ماڵ دروست ببێ، بێ ئەوەی ئاگاداری بین. ھاووەخت لە جوانی خانوو کەم دەکاتەوە.

شەست ساڵ پێش ئێستا ئەم مەوادە لە زۆر وڵات بەرهەمهێنانی وەستاوە و ئێستایش تەنھا بۆ وڵاتە دواکەوتووەکان دروست دەکرێت و بازاڕیان بەوانەوە گەرمە، وەگەرنا ھیچ وڵاتیکی پیشکەوتوو لە ڕووی بیناکارییەوە ئیزوگام بەکار ناهێنرێت.

ئێستا چەندین جۆری موادی مضاف(Admixture) ھەیە کە چارەسەری ھەموو ئەو کیشانە دەکات و ھیچ پیویست بە ئیزوگام ناکات و بەکارھینانیشیان ئاسانە لەوانەیش(hyper, desmo, sikaFill_100, Super Coat PU100, )

 

 

وەرگیراوە