كچێك دوای 38 ساڵ توانی به‌ باوكی شاد بێته‌وه‌ی

25/01/2020 - 10:56 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

كچێكی بەریتانی دوای 38 ساڵ گەڕان بەدوای باوكی،له‌ كۆتایدا له‌ لەرێگەی فەیسبوكەوە توانی باوكی بدۆزێتەوە.

كارین هاریس تەمەن 56 ساڵ، كە لەسەردەمی منداڵیدا، دایك و باوكی لەیەكتر جیاببوونەوەو لەلایەن خێزانێكی ترەوە بەخێو كراوه‌، دوای ئەوەی تەمەنی دەگاتە 18 ساڵ، بڕیاردەدات بەدوای دایك و باوكیدا بگەڕێت و بیاندۆزێتەوە، دوای 10 ساڵ گەڕان، بە دیداری دایكی شاد دەبێت، بەڵام سەرجەم هەوڵەكانی بۆ دۆزینەوەی باوكی بێ ئەنجام دەبێت.

میدیاكانی بەریتانیا، بڵاویان كرده‌وه‌ی: دوای ئه‌وه‌ی  38 ساڵ تێپه‌ڕی لە گەڕانی بەردەوام، كارین هاریس بە رێكەوت ناوی باوكی لە تۆڕی كۆمەلایەتی فەیسبوك ده‌بینێت.

كچەكە ئەدی بۆ باوكی دەنێرێت و ئەویش وەڵامی دەداتەوە، دوای دوو مانگ لە قسەكردن لەرێگەی مۆبایلەوە، دواجار بەدیداری یەكتر شاد دەبنەوە.