وێنەكه‌ی ببینه‌..قەڵەوترین منداڵی جیهان وەک سومبولی هیوا دەستنیشانکرا

30/01/2020 - 16:33 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

قەڵەوترین منداڵی جیهان کە ناوی لە کتێبی گینسدا تۆمارکرابو، وەک سومبولی هیوا دەستنیشاندەکرێت، ئەوەش دوای کەمکردنەوەی زیاتر لە 100 کیلۆگرام لە کێشی لەشی.

ئاریا پێرمانا بە یارمەتی را‌هێنەرە تایبەتەکەی توانیویەتی 110کیلۆگرام لە کێشی لەشی کەمبکات و لە 191 کیلۆگرامەوە ببێت بە نزیکەی 82 کیلۆگرام.

ئادێ رای، راهێنەری تایبەتی پێرمانا دەلێت "بە دانانی پرۆگرامێکی خواردنی باش و راهێنانی بەردەوام توانیویەتی ئەو کێشە زۆرەی لەشی کەم بکاتەوە".

" خەڵکی دەڵێن تەنانەت پێرماناش توانی کێشی خۆی کەمبکاتەوە، کەواتە ئێمە بۆ ناتوانین، لەبەر ئەوە ناومان ناوە سومبولی هیوا" راهێنەرە تایبەتەکەی پێرمانا وا دەڵێت.