دایکه‌كه‌ توشی شۆك بووه‌.. لە دایەنگەیەک كارێكی نه‌شیاو به‌ رامبه‌ر منداڵیك ده‌كه‌ن

30/01/2020 - 17:09 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

ژنێکى ئەمریکى کاتێک منداڵە ساواکەى لە دایەنگە دەگەڕێندرێتەوە، تووشى شۆک دەبێت کاتێک دەبینێت کارمەندانى ئەو دایەنگەیە تێبینییەکانى خۆیان بە قەڵەم جاف لەسەر سکى منداڵەکەى نوسیووە.

لەوبارەیەوە ئەو دایکە وێنەى منداڵەکەى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردۆتەوە و لە پۆستەکەیدا نوسیویەتى:هاوڕێیان ئەم نوسینەى لەسەر سکى منداڵەکەم دەیبینن، تێبینى کارمەندانى دایەنگەیە، کە نوسیویانە دایبییەکەى تەواو بووە و پێویستمان بە دایبى نوێ هەیە بە باشم زانى راى ئێوە بزانم پێش ئەوەى سکاڵاى یاسایی لەسەر ئەو دایەنگەیە تۆمار بکەم کە تاکو ئێستا ناوم نەهێناوە.

دواى بڵاوبوونەوەى ئەو وێنەیە، بینەران ناڕەزایەتییەکى توندیان دژى ئەو داینگەیە دەربڕى و بە رەفتارێکى نەشیاو و شکانى هەستى مرۆڤ وەسفیان کرد و داوایان لێکرد کە سکاڵاى یاسایی لەسەر ئەو دایەنگەیە تۆمار بکات.

ئەلبوومی وێنەکان