بۆچی سی ڤی-یەکەت پشتگوێ دەخرێت؟

09/02/2020 - 08:49 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

سامرەند حاجی، پسپۆڕی بواری تەکنەلۆژی و نەرمەواڵە، له‌ په‌ره‌ی فه‌رمی خۆی چه‌ند رێنماییه‌كی گرنگی ده‌رباره‌ی چۆنییه‌تی پركردنه‌وه‌ و پێشكه‌شكردنی سی ڤی (CV)، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی باه‌ته‌كه‌یه‌تی:

" رەنگە هەر یەکێک لە ئێوە سی ڤی-ەکەی ناردبێت بۆ چەندین جێگە بەڵام نەیتوانیوە بگاتە ئاستی چاوپێکەوتن، بە فەرامۆش کردنی باس و خواستی واستە و ناسیاوی لە کۆمپانیاکاندا.

زۆربەی کۆمپانیاکان، سیستەمی زیرەکی دەستکردی (AI) کە ناسراوە بە (Applicant Tracing System- ATS) بەکاردێت، هەر کەسێک کە دێت سی ڤی-یەکی رازاوە دروست دەکات لە یەک پەڕەدا هەمووی دادەنێت دواتر دێت لێرە شکایەتی خۆی دەکات و دەڵێت لەبەر واستە هەتا ئێستا وەرنەگیراوم، بەڵام لە ڕاستیدا ئێستا زۆربەی کۆمپانیا گەورەکانی وەکو ئاسیاسێڵ، رۆز نەفت و وێپەرفۆرد و زۆربەی کۆمپانیاکانی تر سیستەمی زیرەکی دەستکرد بەکار دەهێنن بۆ پۆلێن کردن و هەڵسەنگاندنی ئەو بڕە سیڤیەی کە بۆی دێت لە لایەن پیشەخوازەکانەوە، یاخود دەیداتە کرێ کە لەلایەن کۆمپانیای تر کە لێرە Smithson.co و mselect.iq و چەندانی تر بڵاودەکرێنەوە و ئەوان کەسانی شایستە بەو شوێنە دادەنێن بەڵام لەڕێگەی بەکارهێنانی سیستەمە جیهانیەکانی وەکو بوڵهۆڕن (bullhorn.com) یاخود (Zoho Recruit) و چەند سیستەمێکی تر بەڵام زیاتر ئەو دوانە بەناوبانگن ئەو سیستەمە لە کاتی بڵاوکردنەوەی هەر پیشەیەک لەلایەن کۆمپانیاکان، هەر کەسێک کە سی ڤی-یەکەی دەنێرێت ڕاستەوخۆ لەهەمان کاتدا سیستمەکە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکات کە لەسەر چەند بینچینەیەک کاردەکەن هەروەک بنچینەکانی بەکارهێنانی مەکینەکانی گەڕانی وەکو گووگڵ و بینگ، بنچینەکانیش بریتین لە:

کلیلەوشە (Keywords): هەتا چەند تۆ ئەو وشانەت بەکار هێناوە کە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە کارەکەوە هەیە.

کاری لەپێشینە (Former Employee) : کە بریتیە لەو جێگایانەی کە کارت لێکردوون بەمەش سیستمەکە هەڵسەنگاندن دەکات بەوەی کە کاری پێشووت چەند پەیوەندی بەم کارەی ئێستاوە هەیە.

توانست (Skills): واتە ئەو توانست و زانیاریانه‌ی کە لە سی ڤی-یەکەدا بەکار هاتووە هەتا چەند پەیوەندی بە کاری خوازراوەوە هەیە.

بڕوانامە (Education): کە یەکێکی ترە لە پێوانەکانی هەڵسەنگاندنی سی ڤی-یەکەت لەلایەن سیستمەکەوە.

چۆنیەتی نووسینی سی ڤی-یەکی بەپێز و خوازراو:

جەخت کردنەوە و بەکارهێنانی وشەی پێویست کە لە پێداویستی کارەکەدا نوسراوە.

نوسینی کاری پێشینەی پەیوەست بەو کارەی کە بۆی دەنێریت.

تیشک خستنە سەر و گرنگی پێدان بەو کارامەیی و توانستانەی پەیوەندیان بەو کارەوەی کە تۆ بۆی دەنێریت.

چۆنیەتی خۆ بەدوور گرتن لە پشتگوێخستنی سی ڤی-یەکەت:

ناردنی سی ڤی بە شێوەی وێنە ( PNG، JPG، و GIF) بەهەموو جۆرێک هەڵەیە چونکە سیستەمەکە کار لەسەر وێنە ناکات، بەڵکو پێویستە بە شێوەی PDF بینێریت یان هەر نەبێت بە DOCX (خوازراو نیە).

بەکارهێنانی شێوەی سەرنج ڕاکێش، ئینفۆگرافیک، نەخشە هەڵەیە و بەهیج جۆرێک لەلایەن سیستمەوە حیسابی بۆ ناکرێت.

دروستکردنی سی ڤی-یەکی یەک لاپەڕەیی کە ئەمە هیچ ستانداردێکمان نیە بۆ ژمارەی پەڕە بەڵام دڵنیابە هەتا پەڕەی زیاتر بێت سیستەمەکە وشەی زیاتر دەدۆزێتەوە.

بەکار نەهێنانی خاڵبەندی و پۆلێن کردن لە سی ڤی-یەکەتدا".

 

 

No photo description available.