نوێژكردن وەكو دەرمان بۆ ئەم نەخۆشییە بەسودە

11/02/2020 - 12:53 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

بە پێی یەكێك لە لێکۆڵینەوەکان، جموجووڵ بۆ نوێژ كردن هەر وەکوو وەرزشی یووگا و وەرزش ئەبێتە هۆی سره‌وانی ئازاری بڕبڕه‌ی پشت.

موسڵمانان لەكاتی وەستان بۆ نوێژ و دانیشتن لە سەر ئەژنۆ و كاتی كرنوش بردن ئەگەر بێت و بەردەوام بێت ئەوا كاریگەری زۆری دەبێت لەكەمبونەوەی ئازاری پشت.

یەكێك لە پزیشكەكان كە بەناوی موحەمەد خساونە كە سەرپەرشتی گروپێكی لێکۆڵینەوەکانی كردوە

دکتۆر ، ، لەم بارەیەوە دەڵێت: شێوەی جووڵەکان لە کاتی نوێژ كردندا هاوشێوەی یووگا یا وەرزش دەرمانە کە لە کەم کردنەوەی ئازاری پشتدا کەڵکیان لێ وەردەگیردرێت.

لە لێکۆڵینەوەکەدا، گرووپی لێکۆڵینەوەکە بە کەڵک وەرگرتن لە مۆدێلی کۆمپیوتەری ژن و پیاوانی تەندروست لە دین و نەتەوە جیاوازەکان کاریان کرد. ئەو مۆدێلە نیشانی داوە شێوە وەستانی ئەژنۆ کە ڕوو لە خوارەوەیە لە کاتی نوێژ كردندا لە سەر کەم کردنەوەی ئازاری بربڕه‌ی پشت کاریگەری هەیە.

لەلێكۆلینەوەیەكیتردا ئاشكراكراوە كە هاتووچۆی خوێن لە موو لوولەكانی خوێن لەلایەك و لێدانەكانی دڵ لەكاتی نوێژكردندا بەشێوەیەكی گشتی لەنێوان 20% بۆ 30% كەم دەبێتەوە، تەنانەت پێستی مرۆڤ بەرگرییەكی زۆرتر پەیدا دەكات.