کەناڵێکی ئاسمانی وه‌ك پاداشت پاره‌یه‌كی خەیاڵی دەداتە بێژەرەکانی

19/02/2020 - 15:34 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

بەڵگەنامەیەکی فەرمی له‌لایه‌ن بەکارهێنەرانی تۆرە کۆمەڵایەتیەکان  بڵاوده‌كرێته‌وه‌ تێیدا بڕی ئەو پارایە ئاشکرا دەبێت کە وەک پاداشت دراوەتە هەندێک لە بێژەرەکانی کەناڵی جزیرە.


بەپێی ئەو بەڵگەنامەیەی کە كه‌ بڵاو كراوه‌توه‌ كه‌ له‌ بەرواری 12/2/2020 دەرکراوە بەڕێوەبەری دارایی کەناڵی جزیرە داوای رەزامەندی دەکات لە دیوانی شازادەی قەتەر بە پێدانی بڕی یەک ملیۆن حەوت سەد و پەنجا هەزار دۆلار وەک پاداشت بۆ 8 بێژەری کەناڵی جزیرە.

بەپێی ئەو بەڵگەنامەیەی بڵاوبووەتەوە هەریەکە لە راگەیانکار فەیسەڵ قاسم و جەمال ریان بڕی 400 هەزار دۆلاریان پێ دەدرێت، هەروەها غادە عویس بڕی 200 هەزار دۆلار و رەوعە ئیسحاق 250 هەزار دۆلار و محمود محەمەد موراد و عەلا فارس بەبڕی 150 هەزار دۆلار و وجد عەلی وەقفی بەبڕی 100 هەزار دۆلار پاداشت دەکرێن.


لەبەرامبەردا رای خەڵی بووبەدوو بەشەوە هەندێکیان بەلایانەوە ئاسایی بوو وڵات پاداشتی باشترین راگەیانکارەکانی بکات و هەندێکی تر بەلایانەوە بڕی پارەکە زۆرە.