ئەوەی لە ئاسمانی كالیفۆرنیا بینرا، روونكردنەوەی لەسەر درا

22/02/2020 - 12:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانی بەریتانیا رایانگەیاند ، تەنێك لە ئاسمانی كالیفۆرنیا بینراوە شێوەكەی لە بازنەیەك دەچێت.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاشكرای دەكات ، لە ئاسمانی كالیفۆرنیا تەنێك بینراوە شێوەكەی بە (بازنەی فریوی گەردوونی) دەچێت، كە زیاتر لە فیلمەكان دەبینرێت".

سەرچاوەكە دەڵێت : " دواتر لێی وردبوونەتەوە پەڵە هەورێكی جیاواز و كەم وێنە بووە كە خۆی نیشانی خەڵكی ئەو شارە داوە".

وەك بەرپرسانی ژینگەیی ئەمریكا رایانگەیاندووە ، تەنەكە ئاسایی بووە و تەنها رەنگەكەی جیاوازبووە و خەڵكی شارەكەش دڵنیاكراونەتەوە.