16 زانیاری نوێ‌ لەبارەی جەنگی یەكەمی جیهانی

شەممە, 15 تەمموز 2017 05:55

 

 

هەندێ زانیاری و ڕاستی سەرنج ڕاكێش لەسەر جەنگی یەكەمی جیهانی، كە بەشێك لەو زانیاریانە تاكو نەزاندراون.

1. نۆ ملیۆن سەرباز كوژران، بەهۆی ئەو جەنگەوەش زیاتر لە حەوت ملیۆن خەڵكی مەدەنی كوژران.

2. لە ماوەی جەنگدا پیاوێكی هەنگاری فیشەكێك بەر پێشەوەی سەری كەوت لەسەر مێشكی نەیكووشت، بەڵام وای لێ كرد ئیتر نەتوانێ بخەوێ ئەم پیاوە لە ژیان بەردەوام بوو بێ خەوتن تا كۆتایی ژیانی.

3. زیاتر لە (13) هەزار ئەمریكی ڕەسەن لە جەنگی یەكەمی جیهانی بەشدار بوون و جەنگیان كرد، بەڵام ئەوەی سەیر بوو ئەوەیە كە ئەم (13) هەزار كەسە مافی نیشتەجێ بوونیان لە ئەمریكا نەبوو.

4. ئەنفلۆنزای ئیسپانیەكان بووە هۆی كوشتنی نزیكەی سێ لەسەر چواری سەربازانی سوپاكە لەو جەنگەدا.

5. ئەم جەنگە شەشەم خوێناوی ترین جەنگی مێژوو بوو.

6. لە ساڵی (1917) ئەڵمانیا مەكسیكی بانگهێشت كرد بۆ ئەوەی بێنە ناو جەنگی جیهانی یەكەمەوە، ئەویش لە رێگەی هێرش كردنە سەر ئەمریكا. \

7. ئەم جەنگە كۆتایی پێهات لە كاتژمێر (11) ی پێش نیوەڕۆ لە رۆژی (11) ی مانگی (11) ە.

8. جەنگی یەكەمی جیهانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكای گۆڕی بۆ بەهێزترین سوپای سەربازی لە جیهاندا.

9. چوار ئیمپراتۆڕیەت پاش ئەم جەنگە ڕووخان ئەوانیش : عوسمانییەكان، ئۆسترۆهەنگارییەكان، ئەڵمانییەكان، ڕووسییەكان.

10. لە ماوەی ئەم جەنگەدا، سەربازێكی بەریتانی ژیانی سەربازێكی برینداری ئەڵمانیای ڕزگار كرد ئەویش، (ئەدۆڵف هیتلەر) بوو.

11. گەنج ترین سەرباز لەم جەنگەدا، كە خزمەتی كرد تەمەنی تەنها (8) ساڵ بوو.

12. لەم جەنگەدا، پاشای ئینگلتەرا، قەیسەری ڕووسیا، ئیمپراتۆری ئەڵمانیا هەموویان خزمی نزیكی یەك بوون، یا بەشێوەیەكی تر ئامۆزا بوون.

13. سەربازێكی بەریتانی كە لەلایەن سوپای ئەڵمانیاوە گیرابوو لەم جەنگەدا، ئازادكرا بۆ ئەوەی سەردانی دایكی بكات كە دایكی لە كۆتایی ژیانیدا بوو، نزیك بوو لە مەرگ، پاش ئەوەی دایكی مرد، ئەوا سەربازەكە گەڕایەوە بۆ بەندینخانەی ئەو كەمپەی كە ئەوی تێدا بوو، چونكە پەیمانی بە گەورەی سوپادا بوو لەسەر قسەی خۆی دەمێنێتەوە، هاتەوە.

14. لەم جەنگەدا ووڵاتی نیوزلەندا سوپایەكی سەربازی پێكهاتوو لە (100) هەزار پیاو كۆكردەوە، كە ئەو كاتە ئەم ژمارە یەكسان بوو بە لە (%10) ی دانیشتوانی ئەو ووڵاتە.

15. پاش تەواو بوونی جەنگ، ئەڵمانییەكان تایەی پایسكیلیان لە سپرینگ و ئاسن دروست دەكرد، چونكە لاستیك لە ئەڵمانیا نەما بوو.

16. هەر لە ماوەی ئەم جەنگەدا، فەرەنسا شارێكی تەزویری دروست كرد ئەویش شاری تەزویری پاریس بوو لە نزیك پایتەختەوە ئەمەش بۆ ئەوەی فڕۆكەوانە ئەڵمانیەكان تووشی سەر لێشێوان بكەن.

 

ئـ . كـ