پەكەكە كوژرانی 20 سەربازی توركیای ڕاگەیاند

شەممە, 15 تەمموز 2017 06:09

 

هێزی پاراستنی گەل ناسراو بە هەپەگە – باڵی سەربازی پەكەكە ڕایدەگەیەنێت لە ئاكامی دوو چالاكی جیاوازدا لە باكوری كوردستان توانیویانە دوێنێ هەینی 20 سەربازی سوپای توركیا بكوژن.


بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی هەپەگە: "دوێنێ دوانیوەڕۆ گەریلاكان دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی سوپای توركیایان كردوەتە ئامانج لەسەر ڕێگەی چەلێ - جولەمێرگ و لە ئەنجامدا ١٦ سەرباز كوژراون و ١٤ی دیكەش بریندار بوون".


وتیشی" هەر دوێنێ گەریلاكان دژی سوپای توركیا چالاكیان ئەنجامداوە و دوو سەبازی دیكە كوژراون".


دوای هەڵگیرسانەوەی جەنگی نێوان پەكەك و سوپای توركیا و كۆتایی هاتنی ئاگربەستی نێوانیان، هەردوولا ئاماری جیاواز و دژ بەیەك لەسەر زیان و كوژراوان بڵاودەكەنەوە.