داهێنەری فیلمی زۆمبییەكان كۆچی دوایی كرد

دوو شەممە, 17 تەمموز 2017 05:42

 

 

داهێنەری فیلمی زۆمبییەكان لەیەكێك لەنەخۆشخانەكانی ئەمریكا بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە كۆچی دوایی كرد.

(جۆرج رۆمیرۆ) داهێنەری فیلمی زۆمبییەكان لەنەخۆشخانەی (تۆرینتۆ) لە ئەمریكا بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەی سییەكان لەتەمەنی (77) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

یەكەم فیلمی ئەو دەرهێنەرە ئەمریكییە بەناوی (شەوێك لەناوچەی لیفینگ دید) لەساڵی (1968)، كە تێیدا باس لە زیندوبوونەوەی مردووەكان و خواردنی گۆشتی زیندووەكان دەكات، كە لە پێنج بەش پێكدێت و لەساڵی (1978) پڕ داهاتترین فیلمەكانی ئەمریكا بووە، بەشێوەیەك كۆی خەرجی فیلمەكە (114) هەزار دۆلار بووە، بەڵام داهاتەكەی بریتی بوو لە (30) ملیۆن دۆلار.

 

ئـ . كـ