لەم وڵاتە قوتابیان ناتوانن بە جلی باڵاپۆشی بخوێنن

دوو شەممە, 17 تەمموز 2017 05:51

 

لە پێشهاتێكی تازەدا حكومەتی ئوسترالیا رایگەیاند، لەنێو قوتابخانەكاندا قەدەغەی پۆشینی جلی باڵاپۆشی دەدات.

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی دەیلی مێلی ئینگلیزی، حكومەتی ئوسترالیا كۆمەڵێك ڕێو شوێنی نوێ لەدژی موسڵمانان پەیڕەو دەكات، وەكو قەدەغەی جلی باڵاپۆشی لەناوەندەكانی خوێندن، دواتریش قەدەغەی كۆچی موسڵمانەكان دەكات لە جیهانی ئیسلامییەوە بۆ وڵاتەكەیان.

بڕیارەكە بۆ وەرزی نوێی خوێندن دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، تێیدا قوتابیانی كچ ناتوانن جلی باڵاپۆشی و پەچە بپۆشن.

پێشنیارەكە لەلایەن پارتی نیشتمانی لیبرالی بەرز كراوەتەوەو دەنگی بۆ دراوە، بڕیارەكەش سەرەتا لە ویلایەتی (كۆیزلاند) دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

 

ئـ . كـ