پاشماوەی مرۆڤی زەبەلاح لە چین دۆزرایەوە ‌

هەینی, 11 ئاب 2017 07:16

 

 

زانایانی شوێنەوارناسی چین پاشماوەی ئێسك و پروسكی مرۆڤی زەبەلاحیان دۆزییەوە كە بەر لەهەزاران ساڵ لەو وڵاتەدا ژیاون.

ئەو زانایانە لەكاتی كنەو پشكنینیان لە هەرێمی چاندۆنگدا پاشماوەی ئێسك و پروسكی ئەو مرۆڤانەیان دۆزییەوە كە درێژییان (1.90) سەنتیمەترە.

زاناكان ئاماژەیان بەوە داوە كە پاشماوەی ئێسك و پروسكەكان تەمەنیان نزیكەی پێنج هەزار ساڵ دەبێت ‌و تاكو ئێستا ئەو پاشماوانە بەدرێژترین پاشماوەی مرۆڤ دادەنرێن كە لەو ناوچەیە ژیابێتن.

(ڤانگ هۆی) زانای شوێنەوارناس لە زانكۆی چاندۆنگ وتی، دوای توێژینەوە لە پاشماوەی ئێسك و پروسكەكان گەیشتینە ئەو ئەنجامەی ئەو مرۆڤانەی لەو سەردەمەدا لەو ناوچەیە ژیاون باڵایان بەرز بووە كە ڕەنگە لە (1.90) یش زیاتر بووبن، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە لەو سەردەمەدا خواردنێكی زۆرو باش لەبەر دەستی ئەو مرۆڤانەدا بووە.

شیاوی باسە، دۆزینەوەی پاشماوەی ئەو ئێسك و پروسكە لە چوارچێوەی ئەو پرۆسەی كنەو پشكنینانەدا بووە كە زانایانی شوێنەوار ناسی چینی لە ساڵی (2016) ەوە لە شاری جینانی سەنتەری كارگێڕی هەرێمی چاندۆنگی خۆرهەڵاتی چین دەستیان پێكردووە، بە مەبەستی گەڕان بە دوای پاشماوەی شارستانیەتی ئەو گەلانەی لە ماوەی چاخی بەردینی (9000 - 4500) ی بەر لە میلاد لە ڕۆخی ڕووباری زەرد ژیاون.

كەشتی نوح

 

ئـ . كـ