ڤیستیڤاڵی خواردنی كوردەواری لە هەمەدان سازدەكرێت

شەممە, 12 ئاب 2017 05:41

 

 

لەشاری هەمەدانی ئێران، ڤیستیڤاڵی خواردنی كوردەواری بەڕێوەچوو، تێیدا دەستڕەنگینان لەچەندین شار بەشداریان كردووە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی میهر، دەست ڕەنگینانی كورد لەهەریەكە لەشارەكانی (كوردستان و كرماشان و ئیلام) گەیشتوونەتە شاری هەمەدان تاكو بەشداری بكەن لە ڤیستیڤاڵی خواردنی كوردەواری.

ئەمەو ئامانج لەم ڤیستیڤاڵە نایاندنی خواردنی ناوچە جۆراو جۆرەكانی ئێرانە، لەگەڵ دەرخستنی چێشتلێنەرانی.

 

ئـ . كـ