10 زانیاری تازە بخوێنەوە

شەممە, 12 ئاب 2017 07:54

 

 

1. ئایا دەزانی لە زمانی ئینگلیزیدا زۆرترین پیت كە بەكاردێت بریتیە لە پیتی (E).

2. ئایا دەزانی لە زمانی ئینگلیزیدا كەمترین پیت كە بە كار دێت بریتیە لە پیتی (Q).

3. ئایا دەزانی زۆرترین زمان كە لە جیهان بە كار دێت (3) زمانە ئەوانیش بریتین لە چینی و ئیسپانی و ئینگلیزی.

4. ئایا دەزانی (Dreamt) تاكە ووشەی زمانی ئینگلیزیە كۆتایی هاتووە بە هەردوو پیتی (mt).

5. ئایا دەزانی پشیلە (32) ماسولكە لە هەر گوێیەكیدا هەیە.

6. ئایا دەزانی ماسی ئاڵتونی توانای بینینی تیشكی سەرو وەنەوشەیی و تیشكی ژێر سوری هەیە.

7. ئایا دەزانی بچووكترین ئێسك لە لەشی مرۆڤ لە گوێكانیدایە.

8. ئایا دەزانی پشیلە (%66) ژیانی بە خەو بە سەر دەبات.

9. ئایا دەزانی خەڵكی سویسرا زۆرترین شیكۆلاتە دەخۆن بە ڕێژەیەك كە هەر یەكەیان (10) كیلۆی بەر دەكەوێت ساڵانە.

10. ئایا دەزانی كە پارە بە پلەی یەكەم دێت لە ڕووی ئەو شتانەوە كە ژن و مێرد شەڕی لە سەر دەكەن.

 

 

ئـ . كـ

 

 

بۆ ئەوەی بگەیتە راستی هەواڵەكان، پەرەی دووەمی ماڵپەری كوردیو لایك بكە