له‌دایكبوونی كۆرپه‌له‌یه‌ك، پزیشكه‌كان توشی شۆك ده‌كات

دوو شەممە, 11 ئەیلول 2017 13:15

 

ئافره‌تێك له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی وڵاتی ئوستڕاڵیا منداڵێكی ده‌بێت ، دوای له‌ دایك بوونی كۆرپه‌كه‌ی، پزیشكه‌كان توشی سه‌رسوڕمان ده‌بن.

هه‌واڵه‌ ته‌ندروستییه‌كانی ناوخۆی ئوستڕاڵیا بڵاویانكردۆته‌وه‌، ‎ئه‌و ئافره‌ته‌ هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له‌ ماوه‌ی خۆی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی كردووه‌، به‌ نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌و منداڵه‌ی بووه،‌ كێشی منداڵه‌كه‌ 6 كیلۆگرامه‌ ، كه‌ كێشی زیاتره‌ له‌ كێشی ئاسایی منداڵێكی تازه‌ له‌ دایك بوو ، ئه‌مه‌ش بۆته‌ جێگه‌ی‌ سه‌رسوڕمانی پزیشكه‌كان.

‎له‌م كێشی منداڵه‌كه‌،‌ پزیشكه‌كان ده‌ڵێن: ئه‌مه‌ رێژه‌یه‌كی زۆره‌ بۆ منداڵێكی تازه‌ له‌دایك بوو، وا پێده‌چێت سیفاتی بۆ ماوه‌ییان هه‌بێت، چونكه‌ باوكی منداڵه‌كه‌ وتویه‌تی: خوشكی هاوسه‌ره‌كه‌م كه‌ منداڵی بووه‌ 5 كیلۆگرام بووه‌ .

 

ش.م