شێوازی بەكارهێنانی هاندبرێك لە ئۆتۆمبێلی گێڕ عادی ‌و ئۆتۆماتیك بزانە

سێ شەممە, 12 ئەیلول 2017 06:53

 

هاندبرێك، سەربەخۆیەو جیاوازە لەسیستمی ئیستۆپی هایدرۆلیكی، چونكە هاندبرێك بەشێوەیەكی میكانیكی كاردەكات لەسەر جێگیركردنی تایەكانی دواوە، بەمەبەستی زەمانكردنی وەستاندنی ئۆتۆمبێل لەجێگەی خۆیدا بێ جوڵەكردن.
هاندبرێك زۆر گرنگە لەئۆتۆمبێل‌و پێویستە شۆفێران گرنگیەكی زۆرو بایەخێكی زۆری پێبدەن‌و بەكاریبهێنن‌و پێویستە شۆفێران لەم كاتانەدا گرنگیەكی زۆر بەبەكارهێنانی هاندبرێك بدەن بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەكانیان دوربن لەهەر ڕوداوی نەخوازراو بەكارهێنانی هاندبرێك لەم كاتانەدا.


1. بەكارهێنانی هاندبرێكی ئۆتۆمبێل لەكاتی وەستاندنی ئۆتۆمبێلەكە لەشەقامێكی لێژدا، بەكارهێنانی هاندبرێك لەم جێگایەدا زیاتر دڵنیایت دەداتێ بۆ هەر ڕووداوێكی نەخوازراو.

2. بەكارهێنانی هاندبرێك كاتێك دەتەوێ ئۆتۆمبێلەكت لەجێگەیەكی جێگیر دابنێی.


3. بەكارهێنانی هاندبرێك لەئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیكدا پێش خستنە سەر P بۆ هێشتنەوەی تەمەنی گێڕەكە.

4. چوار شێوازی جیاوازی هاندبرێك لەئۆتۆمبێلەكانی ئەم سەردەمە هەیە :
1- وەستاندنی هاندبرێك بەرزكەرەوەی دەستی
2- وەستاندنی هاندبرێك بەقاچ
3- وەستاندنی هاندبرێك بەدووگمە
4- وەستاندنی هاندبرێك بە ڕاكیشانی دەستی
ئەمانە هەموویان وەكو یەك كار دەكەن تەنیا بۆ وەستاندنی ئۆتۆمبێلە، بەڵام كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێل بەچوار شێوەی جیاواز دروستی دەكەن.
چۆن بزانین هاندبریكی ئۆتۆمبێلەكەمان خراپە و ناوەستێت؟
1. شلبونەوەی دەسكی بەرزكەرەوەكە زیاتر لەجاران واتە زیاتر لەجاران بەرزدەبێتەوە دەسكی هاندبرێكی ئۆتۆمبێلەكە.

2. شلبونەوەی هاندبرێكی قاچ لەچاو جاران.


بەم تاقیكردنەوەیەكە دەتوانین باش و خراپی هاندبرێكی ئۆتۆمبێلەكەمان تاقی پێ بكەینەوە:
لەلێژیەك ئۆتۆمبێلەكەت ڕابگرە، ئەگەر ئۆتۆمبێلەكەت گێڕ عادی بوو، ئەوا گێڕی ئۆتۆمبێلەكەت بخەرە سەر بۆش یان ئەگەر ئۆتۆمبێلەكەت گێڕ ئۆتۆماتیك بوو ئەوا گێڕی ئۆتۆمبێلەكەت بیخەرە سەر N، ئینجا هاندبریكی ئۆتۆمبێلەكەت ڕابكێشە.


دواتر وردە وردە قاچ لەسەر ئیستۆپی ئۆتۆمبێلەكەت بەرەبەرە لابدە ئەگەر ئۆتۆمبێلەت جوڵا وەردە وردە بەرەو پێش ئەوە هاندبرێكی ئۆتۆمبێلەت خراپەو پێویستە ئەو ئۆتۆمبێلە بەزوترینكات لەلایەن كەسی شارەزاوە فەحس بكرێت ئەگەر تایمی هاندبرێكی ویست تایمی بدرێت یان ئەگەر بانصی هاندبرێكی دواوەی تەواوبوو، ئەوا پێویستە بگۆڕێ، بەڵام ئاگاداربە هەوڵبدە ئەم تاقیكردنەوەیە لەشوێنێكی لێژو چۆڵدا تاقیبكەیتەوە كەوا بەردەمی ئۆتۆمبێلەكەت چۆڵ‌و دوربێت لەهەركەس‌و كەلوپەلێك لەپێش ئۆتۆمبێلەكەتەوە بۆ ئەوەی لەكاتی تاقی كرنەوەكەدا تووشی هیچ ڕووداوێكی دڵ تەزێن و ناخۆش نەبیتەوە.


ئۆتۆمبێلە كان لەسیستمی بانصی هاندبرێكدا جیاوان واتە ئۆتۆمبێلەكان بەگوێرەی جۆرو مۆدێل لەشێوازی بانصدا جیاوازن لەبانصی هاندبرێكدا.


هەندێك ئۆتۆمبێل هەیە تەگەری دواوەی ئۆتۆمبێلەكە دوو جۆرە لەبانصی هەیە واتە بانصی ئیستۆپ‌و بانصی هاندبرێكی جیایەو جیاوازە.


هەندێك ئۆتۆمبێلی دیكە هەیە یەكجۆر بانصی هەیە واتە بانصی ئیستۆپ‌و بانصی هاندبرێكیان بەیەكەوەیە واتە هاوبەشن هەم لەكاتی ئیستۆپ گرتنا هەر ئەو بانصە كاردەكات‌و هەمیش لەكاتی بەكارهێنانی هاندبرێك هەر هەمان بانص كاری جێگیركردنی دەكات.

 

 

سەرچاوە/ بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی

 

 

س ب