ئەگەر دەتەوێت بەختەوەر بێت، 18ئامۆژگاریی پسپۆڕێكی هیندیی بۆ نەخۆشخانەكانی، بخوێنەرەوە

چوار شەممە, 13 ئەیلول 2017 08:05

 

پسپۆڕێكی هیندی 18 ئامۆژگاری ئاڕاستەی ئەو نەخۆش و كەسانە دەكات كەسەردانی كلینكەكەی دەكەن و دەیەوێت لەو ڕێگەیەوە پێیان بڵێت ئەگەر دەتانەوێت بەختەوەر بن ئەوا پێویستە ئەو 18 خاڵە بخوێننەوە و لەژیانی ڕۆژانەتاندا كاری لەسەر بكەن تاوەكو بەو هۆیەوە بە بەختەوەری بگەن.

 

ئامۆژگارییەكانی پسپۆڕە هیندییەكە بخوێنەرەوە:



1/ كەسێكی گونجاو بكە بەهاوسەرت، هاوسەرەكەت هۆكاری لە 90% ی بەختەوەریتە یان بەدبەختیتە و تاكۆتای ژیانت بەردەوام دەبێت.

2/ ئەوكارە بكهە كەحەزت لێیەتی و خۆشت دەوێت وشایەنی ئەوەبێت كەگەنجی خۆتی بۆدادەنێیت.

3/ بایەكەم ئامانجت لەژیانتدا گرنگیدان بێت بە خێزانەكەت و ئەوانیش ژیانیان بەهۆی تۆوە بەختەوەر بێت.

4/ هاوڕێ و خزمەكانت و نیشتمانەكەت چەنێك لێت چاوەڕێ دەكەن تۆ زۆر لەوە زیاتریان پێشكەش بكە.

5/ خۆت بەكەم مەزانە لەخۆت ببوورەو ڕابردوو لەبیركە.

6/ هەموو ڕۆژێك چاكەیەك لەگەڵ كەسێكی نەناسراودا بكە چێژ لەبەخشین وەربگرە نەك لەوەرگرتن.

7/ ئەگەر سەرپشك كرایت لەنێوان برسێتی و قەرزاریدا، قەرزاری هەڵبژێرە.

8/ بۆئەوەی تووشی برسێتی و قەرزاری نەبیت ڕۆژانە پاشەكەوت بكە گەرچی كەمیش بێت.

9/ واز لەهاوڕێ خراپەكانت بێنە، دەستت بگرە بەهاوڕێ چاكەكانت ئەوانەی بێ دوودڵی یارمەتیت دەدەن.

10/ لەگەڵ هەموو كەسێكدا وامامەڵە بكە كەهاوڕێیەكی خۆشەویستەو چەند ساڵە بەدیداری شاد بویت.

11/ هەركارێكت ئەنجامدا بەجوانی و دڵسۆزی ئەنجامی بدە.

12/ هەمیشە داهێنەر و دەستپێشخەربە گەرچی تووشی هەڵەش بوویت.

13/ ئازاو بوێربە و خۆت تەحەمولی هەڵەكانت بكە.

14/ زۆر گەش بینبەو هەموو ڕۆژێك پەڕەیەكی نوێ هەڵ بدەرەوە.

15/ لەگەڵ هاوپیشەكانت بەخشندە و هاوڕێ بە.

16/ بەختەوەری بەپارە و دەسەڵات نییە بەڵكو بەوەیە كەتۆ چۆن لەژیان دەڕوانیت.

17/ هەمووكات خۆت قسە لەسەر خەڵكی گێل مەكە، تۆش هەڵە و كەموكورتیت هەیە.

18/ لەكۆتاییدا: هەرشتێكت كرد بادایك وباوكت شانازیت پێوەبكەن، سەرشۆڕی ناو كۆمەڵگایان نەكەی بەكردەوەكانت.

 

 

 


سەلام بێستانسوری