سێ خوشك ڕوبه‌روی نه‌خۆشی مووی گورگ بونه‌ته‌وه‌

یەک شەممە, 08 تشرینی یەکەم 2017 13:41

 

 

ئه‌مانه‌ كۆمه‌ڵه‌ كچێكن كه‌ نه‌خۆشیه‌كی زۆر ده‌گمه‌نیان هه‌یه‌ به‌ناوی ( hypertrichosis) یان موی گورگ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ له‌دۆخێكی ده‌رونی سه‌ختتدا ده‌ژین .

ساویتای23 ساڵ و مه‌نوشای 18 ساڵ و ساویتری 16 ساڵ ، هه‌موو سیفه‌تێكیان وه‌ك ئافره‌ته‌كانی تر وایه‌، به‌ڵام جه‌سته‌یان سه‌رتاپا به‌ موی ئه‌ستور داپۆشراوه‌ .

له‌هه‌ر ملیارد كه‌سێك ته‌نها یه‌ك كه‌س توشی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ ئه‌بێت, به‌ڵام له‌م روداوه‌ ده‌گمه‌نه‌داو له‌نێو ئه‌م خێزانه‌دا له‌كۆی شه‌ش كچ سیانیان دووچاری هه‌مان ده‌ردو نه‌خۆشی بون, هۆكاره‌كه‌شی بۆماوه‌ییه‌ و باوكیان هه‌مان نه‌خۆشی هه‌بوه‌ .

له‌م نه‌خۆشیه‌دا هه‌موو خانه‌كانی له‌ش ئاماده‌ی گه‌شه‌ی مون به‌جۆرێك كه‌ روخسارو برژانگه‌كانیشیان ده‌گرێته‌وه‌ .

ئه‌م كچانه‌ خه‌ڵكی ناوچه‌یه‌كن له‌ باشوری هیندستان, بریاره‌ به‌هاوكاری رێكخراوه‌كان و حكومه‌ت نه‌شته‌رگه‌ری له‌یزه‌ریان بۆ بكرێت كه‌ تێچوی هه‌ر یه‌كێكیان نزیكه‌ی 4500 پاوه‌ندی به‌ریتانیه‌ .

 

م-ع-كانی

وه‌رگێرانی: محسن جلال