كارەبای سلێمانی لەسەر ئیشپێكردنی بۆیلەر، هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان

دوو شەممە, 09 تشرینی یەکەم 2017 07:38

 

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕێنمایی لەسەر كارپێكردنی بۆیلەر دەداتە هاوڵاتیان و داوا دەكات پلەی گەرمی هیتەری بۆیلەر لەسەر پلەی 60 دابنرێت و بەپێچەوانە بڕێكی زیاتر كارەبا خەرج دەكات و بەوجۆرە مانگانە بڕێكی زیاتر پاەری بۆدێتەوە.

 

 

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕێنماییەكی نوێ لەسەر بەكارهێنان و ئیشپێكردنی بۆیلەر دەداتە هاوڵاتیان و ئاماژە بەوە دەكات: پێویستە ئەو بۆیلەرانە بەكاربهێندرێت كە بەفایبرگلاس داپۆشراون، نەك ئەوانەی بەچینكۆ دروست دەكرێت و هەروەها واباشە هیتەرەكە لەجۆری 1500 وات بێت و لەگەڵ ئەوەشدا لەسەری پلەی 60 دابنرێت.

 

 

هەروەها ئاماژەی بەوەش كردووە: دڵنیابوون لەوەی كە ئاو لەهیچ كام لەبۆرییەكان ناڕوات، چونكە هەر لێچوونێكی ئاو ناهێڵێت بۆیلەرەكە ئۆتۆماتیك بكات، بەوەش كارەبای زیاتر دەوێت و پێویستە دڵنیابن كە ئۆتۆماتیكی هیتەری بۆیلەرەكە كاردەكات، بە پێچەوانەوە بەبەردەوامی بۆیلەرەكە لەكاردا دەبێت بەوەش كارەبایەكی زۆرتر خەرج دەكات و هەڵكردنی بۆیلەر لەدوای كاتژمێر11ی شەو باشترە چونكە ئەو كاتە لۆدی كارەبا كەم دەبێتەوە.

 

 

 

 

 

س ب