بچووكترین ئافرەتی سەرۆك وەزیران بناسە

یەک شەممە, 12 تشرینی دووەم 2017 08:09

 

لەنیوزلەندا بچووكترین ئافرەت دەبێتە سەرۆكی حكومەت، بەوەش ناوی دەچێتە نێو مێژوو.

(جاسیندا ئاردیرن) ی تەمەن (37) ساڵ وەك بچووكترین ئافرەت بۆتە سەرۆكی حكومەتی نیوزلەندا، پێشتریش لەتەمەنی (17) ساڵ فەرمانبەرێكی نووسینگەی (تۆنی بلێر) ی سەرۆكی حكومەتی بەریتانیا بووەو دواتریش كراوەتە فەرمانبەرێكی نووسینگەی (هێلین كلارك) ی سەرۆكی حكومەتی نیوزلەنداو لەساڵی (2008) یش كرایە ئەندامی پەرلەمان.

ئەو ئافرەتە چەند دروشمێكی بەرز كردەوە بەرلە هەڵبژاردنەكان وەكو بەخۆرایی كردنی خوێندنی باڵاو لابردنی تاوانی لەباربردنی كۆرپەلەو كەمكردنەوەی كۆچ و رزگاركردنی منداڵان لە كۆت و بەندی هەژاری، دواتریش توانی سەركەوتن بەدەست بهێنێت.

هەروەها ئەو ئافرەتە توانی چینی گەنجان بەلای خۆیدا رابكێشێت بەهۆی تەمەنەكەیەوە.

جێگەی باسكردنە ئەو ئافرەتە سەرۆك وەزیرانە لەمێژووی (150) ساڵەی حوكمڕانی وڵاتەكەی بچووكترین سەرۆكی حكومەتە، سێیەم ئافرەتیشە ئەو پۆستە باڵایەی وڵاتەكەی وەردەگرێت.

 

ئـ . كـ