ئێواره‌ی ئه‌مرۆ‌ دیاردەیەكی ناوازه‌ی گەردوونی روودەدات

دوو شەممە, 04 کانونی یەکەم 2017 11:41

 

زاناكانی فه‌له‌كی رایانگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ دیارده‌یه‌كی ناوازه‌ی گه‌ردوونی رووده‌دات، كه‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ هه‌ر 70 ساڵ جارێك ده‌ر‌ده‌كه‌وێت.

چاودێرانی گەردونی رایانگەیاند: چاوەرێ دەکرێت ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 4ی كانونی یه‌كه‌می 2017، لە چەند ناوچەیەکی جیهانی دیاردەی مانگی گەورە ببینرێت، کە دیمەنێکی ناوازە دەداتە ئاسمان.

زاناكان ئاشكراینانكردووه‌، ئەم دیاریدەیە هەر 70 ساڵ جارێك روودەدات، بەڵام ئەوەی ئەم جارە جێگه‌ی سه‌رنج و سه‌رسوڕمانه‌ ئه‌وه‌ دوو ساڵە لەسەر یەك ئه‌م دیارده‌یه‌ روودەدات.

 

ش.م