ئەرک و زانیارییە تەکنیکیەکانی ئۆتۆمبێل

دوو شەممە, 04 کانونی یەکەم 2017 14:39

 

شۆفێری ئۆتۆمبێل بەرپرسە لە سەلامەتی سەرنشینانی ئەو ئۆتۆمبێلەی کە لێ ی دەخوڕێت و پێویستە پشکنینی خولی ڕۆژانەو مانگانە بۆ ئۆتۆمبێلەکەی بکات و دڵنیا بێ لە شیاویەکەی و نەبوونی کەموکورتی.

پشکنینی خولی:

١-پێش دەست پێ کردن بەلێخوڕینی ئۆتۆمبێل پشکنین بۆ دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکەت بکە,دڵنیا بە لەوە کە هیچ بەربەستێک لە دەوروبەرو ژێرەوەی ئۆتۆمبێلەکەت نیە و لەهەمانکاتدا باری تایەکان بپشکنە لە گونجاوی بڕی هەوا تێیاندا.

٢-ئاستی ڕۆنی بزوێنەر و ئاوی ڕادێتەر بپشکنە,سەیری ئەندازەی شلەی وەستێنەر(ڕۆن برێک) بکە,دڵنیابە لە دزەنەکردنی شلە لەسیستەمی وەستێنەر,هەروەها لەگونجاوی ئاستی ئاوی پاتری دڵنیابە.

پێویستە ئەم پشکنینانە ڕۆژانە بۆ ئۆتۆمبێلی کۆن و مانگانەش بۆ ئۆتۆمبێلی نوێ ئەنجام بدرێت.

شوێنەکانی پشکنینی بزوێنەر کە پێویستە شۆفێر بیپشکنێت.
١-عەمباری شلەی سوکان.
٢-قەباغی تێکردنی ڕۆنی بزوێنەر.
٣-عەمباری شلەی وەستێنەر.
٤-فلتەری هەوا.
٥-پاتری.
٦-پێوەری ڕۆنی بزوێنەر.
٧-قەباغی ڕادێتەر.
٨-عەمباری سارد کردنەوەی ئاوی بزوێنەر.
٩-عەمباری ئاوی پاککەرەوی جامی پێشەوە.

 

بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمووان

 

س: ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان

م-ع-كانی