ڤیدیۆ.. داهێنانێكی چینی بۆ دیارنەمانی مرۆڤ، جیهان سەرسام دەكات

دوو شەممە, 11 کانونی یەکەم 2017 10:01

 


ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی تۆمارێكی ڤیدیۆیی كەسێكی چینی بڵاوكردۆتەوە كە هەفتەی ڕابردوو لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی چین بڵاوكراوەتەوە و تیایدا كەسێك لەڕێگەی پارچە قوماشێكەوە دەتوانێت جەستەی خۆی وون بكات.


تۆمارە ڤیدیۆیەكە مشتومڕێكی گەورەی دروست كردووە و لەكەمتر لە هەفتەیەكدا زیاتر لە 21 ملیۆن كەس سەیری كردووە.


ڕۆژنامە بەریتانیەكە لێدوانی سەرۆكی بەڕێوبەرێتی لێكۆڵینەوەی وەزارەتی بەرگری چینی بڵاوكردۆتەوە كە پێی وایە ئەم داهێنانە دەبێتە هۆی سودی گەورە لە بواری سەربازیدا.


ڕۆژنامە بەریتانیەكە وردەكاری زیاتری لەسەر ئەو كەسە و جۆری قوماشەكە و وردەكاری و ڕاستی و دروستی تۆمارەكە ئاشكرا نەكردووە.