هیندستان وڵاتی سەیرو سەمەرە، ئەمانە بزانە

دوو شەممە, 25 کانونی یەکەم 2017 05:37

 

 

1. ئافرەت لە ‌هیندستان هەڵدەستێ بە پێدانی‌ مارەیی نەوەكو پیاو، بنەماڵەی ئافرەت بە گوێرەی ڕێكەوتنامەیەك هەڵدەستن بە دانی ئەو مارەییە كە لە نێوان هەردوو بنەماڵەكە ڕێكەوتنی لەسەر دەكرێت.

2. خواردنەوەی بیبسی و كۆكاكۆلا لە هیندستان لە زۆرێك لە شوێنەكان وەكو دەرمانی حەشەڕات بەكاردێت.

3. ڕۆژانە لە هیندستان (21) كەس دەمرن بەهۆی قەرەباڵغی زۆر لە وێستگەكانی شەمەندەفەر، بە حوكمی ئەوەی كە یەكێكە لە خزمەتگوزارییەكانی گواستنەوەی خەڵكی.

4. لە هەندێ لە شوێنەكانی هیندستان ئاساییە هاوسەرگیری كردن لەگەڵ ئاژەڵ وەكو سەگ و مار.

5. پارەی هیندستان بریتیە لە ڕوپیە، بۆیە كاتێ كەسێك دەچێت بۆ هیندسان ئەو پارە بەكاردێنێ، بەڵام كاتێ ئەم وڵاتە بەجێدێڵێت بۆی نیە لەگەڵ خۆی ئەم پارەیە بباتە دەرەوە.

6. گەورەترین كۆبوونەوەی مرۆڤ لە هیندستان دەبێت لە جیهان كە (12) ساڵ جارێك دەبێت ئەویش بەبۆنەی میهرەجانی (كۆمبە میلایە) كە هیندۆسەكان تێیدا كۆدەبنەوە بە نزیكەی (100) ملیۆن خەڵك.

7. لە هیندستان زیاتر لە (180) جۆری ئاین هەیە، هیندۆسی و بوزی و ئیسلام و مەسیحی زۆرترینی جۆری ئاینەكانن.

8. بە پێچەوانەی هەموو وڵاتانی جیهان، هیندستان (6) وەرزی هەیە، كە پێك دێت لە چوار وەرزە سەرەكیەكەو هەروەها وەرزی باو هەروەها پێشینەی بەهار.

9. قوتابخانەكانی هیندستان زۆرترین ژمارەی قوتابی تێدایە بەبەراورد لەگەڵ جیهان ، هەندێ قوتابخانە هەیە ژمارەی قوتابیەكانی دەگاتە زیاتر لە (10) هەزار قوتابی.

10. زۆرترین زمانی قسەكردن لە هیندستانە كە (22) زمانی سەرەكی و هەروەها زیاتر لە (1600) زمانی تریش بوونی هەیە.

 

 

ئـ . كـ