بزانە كێ‌ یەكەم كەس بوو وێنەی كەعبەی گرتووە ؟؟

دوو شەممە, 25 کانونی یەکەم 2017 06:38

 

 

یەكەم وێنەی كەعبە مێژووەكەی دەگەرێتەوە بۆ ساڵی (1880) ی میلادی، واتا پێش (137) ساڵ، ئەویش لەلایەن یەكێك لە ئەفسەرەكانی میسر بووە.

ئەم ئەفسەرە كە ناوی (موحەمەد سادق بیە)‌ بووە لەو كاتەدا سەردانی مەككەی كردووە، ژمارەیەكی زۆر لە وێنەی كەعبەی پیرۆزی گرتووە.

(موحەمەد) خوێندنی ئەندازیاری جەنگ و وێنەی لە پاریس خوێندووە، پێش ئەوەی پەیوەندی بكات بە سوپای میسری، سێ جار سەردانی مەككەی كردووە ، لە ساڵی (1902) كۆچی دوایی كردووە لە تەمەنی (70) ساڵی.

 

ئـ . كـ