پسوولەی كارەبا بە بڕی 284 ملیار دۆلار هاتۆتەوە

پێنج شەممە, 28 کانونی یەکەم 2017 06:00

 

 

هاوڵاتییەكی ئەمریكی پسوولەی كارەبای مانگانەی بە بڕی (284) ملیار دۆلار بۆ هاتۆتەوە، بەڵام دواتر دەركەوتووە كە بەهەڵە ئەو كارە كراوە.

خانمێكی ئەمریكی بەناوی (ماری هۆرمانیسكی) رایگەیاندووە، كاتێك بینیویەتی لەسەر پسوولەی كارەبای ماڵەكەی نووسراوە بڕی (284) ملیار دۆلار قەرزارە، چاوەكانی دەرپەڕیون، چونكە لە ژیانی شتی لەو شێوەیەی نەبیستبوو.

ئاماژەی بەوەشداوە، كە ئەو گومانی وابردووە هاتنەوەی ئەو بڕە پارەیە زۆرە بەهۆی ئەوە بووە كە رۆناكی و گڵۆپی زۆری بەبۆنەی یادەكانی شەری ساڵی میلادی پێكردووە.

لەلایەن خۆشیەوە وتەبێژی كۆمپانیای تایبەتمەند بە دابەشكردنی كارەبا رایگەیاندووە، ئەوان نازانن ئەو كێشەیە چۆن دروست بووە، بەڵام بڕی پارەكە بە هەڵە نووسراوە.

 

ئـ . كـ