جوتیارێكی كورد داهێنانێك دەكات

دوو شەممە, 01 کانونی دووەم 2018 06:18

 

 

جوتیارێك لە ڕێگەی داهێنانێكەوە كاری خۆی حەوت هێندەی پێشتر ئاسان تر كردووەو ئامێرێكی تایبەت بە چاندنی تۆوی كشتوكاڵی بەرهەم هێناوە.

ئەو جوتیارە ناوی (عەبدولخالق شێخ زادە) یەو ماوەی چەند ساڵێكە خەریكی كشتوكاڵی و چاندنی بەروبوومی ڕووەكیە، لەو ڕێگەیەوە داهات بۆ بژێوی ژیانی پەیدا دەكات، كارەكەیشی قورسەو پێویستی بە كاركردنی بەردەوام هەیە، ناچاری، دایكی داهێنانە، بۆیە ئەویش بۆ ئەوەی ماندوویەتی كەم بكاتەوە، توانیویەتی ئامێرێك دروست بكات كە بە ئاسانی یارمەتی دەدا تاكو تۆوی بەروبوومە كشتوكاڵییەكان بچێنێت و هێندە هیلاك و شەكەت نەبێت.

(عەبدولخالق شێخ زادە) بۆ وشە وتویەتی: ئامێرەكە خۆی دروستی كردووە، پێشتر ڕۆژانە لە ڕێگەی دەست كە هیلاكی زۆری دەویست دەیتوانی تەنیا سێ بۆ پێنج هەزار تۆو بچێنێت، بەڵام لە ڕێگەی ئەو ئامێرە بێ ئەوەی زۆر ماندووی بكات، ڕۆژانە (40 – 30) هەزار تۆوی ڕووەكە كشتوكاڵییەكان دەچێنێت، ئەمەیش هەم كارئاسانی زۆری بۆ كردووەو لە هیلاكی دووری خستۆتەوە، هەم لە ڕووی چاندنیشەوە بە بەراورد بە پێشتر زیاتر لە هەشت هێندە دەتوانێت تۆوی بەروبوومە كشتوكاڵییەكە بچێنێت.

ئەم جوتیارە ئاماژەی بەوەداوە كە، ئەو ئامێرەی دروستی كردووە، هیچ ناوێكی نییەو خۆی دروستی كردووە، دەتوانێت بۆ چاندنی تۆوی شووتی و كاڵەك و تەماتەو خەیارو هەموو جۆرە بەروبوومێكی تری كشتوكاڵی سوودی لێ وەربگرم، نامەوێ وردەكاری و چۆنیەتی دروستكردنی ئامێرەكە بخەتە ڕوو تا كەسێكی تر بەناوی خۆی دروستی نەكات و بیكات هی خۆی.

 

ئـ . كـ