هەفتانامەی ڕۆژ باش كوردستان بڵاوكرایەوە

دوو شەممە, 01 کانونی دووەم 2018 06:43

 

 

ژمارەی یەكی هەفتەنامەی (ڕۆژ باش كوردستان) لە پارێزگای كوردستان ڕەوانەی بازاری ڕۆژنامەی كوردی كرا.

ئەم هەفتەنامەیە بە سەرپەرشتی میدیاكاری ناسراوی سنەیی (سەید لەتیف حوسێنی نەسەب) و بە دوو زمانی كوردی و فارسی بڵاودەبێتەوەو لە بوارەكانی سیاسی، كۆمەڵایەتی و فەرهەنگی بابەت بڵاودەكاتەوە.
لە ژمارەی یەكەمی ئەم هەفتەنامە مانشێتی یەك بە وێنەی (قازی موحەمەد) بڵاوكراوەتەوە كە وەزیری كاری ئێران قسەی لە سەر كەسایەتی (قازی موحەمەد) كردووەو ئەم لێدوانە دەنگدانەوەی زۆری دروست كرد.
ڕەبیعی، وەزیری كارو هەروەزو ئاسوودەیی كۆمەڵایەتی ئێران لە مەهاباد سەبارەت بە (قازی موحەمەد) وتی: قازی كەسایەتییەكی نیشتمانییە كە لە دژی ستەمكاری شای ئێران شۆڕشی كردو دەبێت ڕێزی لێبگرین.
یەكەم ژمارەی هەفتەنامەی (ڕۆژ باش كوردستان) بە نرخی هەزار تومەن ڕەوانەی بازاڕ كراوە، بڕیار وایە كە هەفتانە ئەم هەفتەنامە پێشكەش بە خوێنەری كورد بكرێت.