كڵاوێك مێشكی شوفێر دەخوێنێتەوە

چوار شەممە, 03 کانونی دووەم 2018 06:26

 

 

كۆمپانیەكی ئۆتۆمبێلسازی كڵاوی سەلامەتی بە توانای خوێندنەوەی مێشكی دروستكردووە، تاكو بە لێكدانەوەی شەپۆڵەكانی مێشك كوالێتی مێشكی شوفێرەكان بباتە سەرەوە.

كڵاوێكی سەلامەتی بە توانای خوێندنەوەی مێشك دەتوانێت كوالێتی مێشكی شوفێرەكان بباتە سەرەوەو سەلامتییان بپارێزێت، لە هەمان كاتدا كۆمپانیای فۆرد كڵاوێكی سەلامەتی دروستكردووە، كە شەپۆڵەكانی مێشك، وزەی ئەرێنی و ئاستی هۆش لێك دەدەنەوەو لە كاتی جیاوازدا كۆنترۆڵیان دەكات.

ئەوان كڵاوێكی سەلامەتی شەپۆڵیان دروستكردووە كە ئەلیكترۆنی سفالۆگرافی هەیە، ئەو شەپۆڵە چاڵاكییەكانی مێشك دەخوێنێتەوەو بە سوود وەرگرتن لەو شەپۆڵە دەتوانرێت چاڵاكییەكانی مێشك و وزەیی شوێنگیری بكرێت.

ئەو كۆمپانیایە بۆ دروستكردنی كڵاوی سەلامەتی لەگەڵ لێكۆڵەرانی كالجی كینگزی لەندەن و كۆمپانیای تەكنۆلۆژیای (یونیت نۆ) هاوكاریان كردووە.

 

ئـ . كـ