مردوێك زیندو دەبێتەوە، بەسەرهاتەكەی بزانە

سێ شەممە, 09 کانونی دووەم 2018 07:28

 

لە وڵاتی ئیسپانیا گیراوێك لەنێو بەندیخانەكەی بەهۆی سەختی نەخۆشییەكەی تووشی بێ‌ ئاگایی دێت و دواتر بە مردوو ئەژمار دەكرێت، بەڵام پاشان زاندراوە كە نەمردووە.

(گۆنزالۆ مۆنتۆیا خیمینیت) یەكێك لە گیراوەكانی نێو گرتووخانەیەكی هەرێمی (ئەستۆریاس) ی ئیسپانیا بەهۆی نەخۆشییەكەی تووشی بێ‌ ئاگایی دێت و بە واژووی سێ‌ پزیشكیش بە مردوو ئەژماركراوەو رەوانەی بەفرگری نەخۆشخانە دەكرێت و ئامادەكاری دەكرێت تاكو رەوانەی بەشی توێكاری نەخۆشخانە دەكرێت، بەڵام دوای سێ‌ كاتژمێر نەخۆشەكە جوڵە دەكات و بەهۆش خۆی دێتەوە.


دوای گەیاندنی هەواڵی مردنی ئەو گیراوە بەخانەوادەكەی، خانەوادەكەی بەنەخۆشخانەكە رادەگەیەنن كە ئەوان دەیانەوێت جارێكی تر پشكنین بۆ جەستەی بكەن، دوای ئەوە پشكنینی بۆ دەكەن دەردەكەوێت كە ئەو گیراوە نەمردووە، بەڵكو لەهۆش خۆی چووە.


بەپێی راپۆرتە هەواڵێكی ئاژانسی (BBC) ئێستا ئەو گیراوە نەخۆشە لەنەخۆشخانەی (ئۆفیدۆ) لەژێر چاودێری چڕی پزیشكیدایە.


ئێستا ئەوەی سەیرە ئەوەیە كە سێ‌ پزیشكی تایبەت لەگرتووخانەكە واژوویان لەسەر مردنی ئەو گیراوە كردووەو بڕیاریشیان داوە كە تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادوەری بكەن.

 

ئـ . كـ