ڤیستیڤاڵێك سازكراو 120 شاعیر خەڵات كران

پێنج شەممە, 11 کانونی دووەم 2018 07:03

 

 

ڤیستیڤاڵی شیعری كوردی منداڵ كە ئەمساڵ سێیەمین خولی بەڕێوەچوو، لە شاری ئەیوانی پارێزگای ئیلام كۆتایی بە كارەكانی دێنێت و لە ڕێوڕەسمی كۆتایی ئەو ڤیستیڤاڵەدا (20) شاعیری هەڵبژێردراوی كورد خەڵات كران.

شایانی ئاماژەیە، پاش بانگەوازی ڤیستیڤاڵەكە زیاتر لە (120) شاعیر لە پارێزگاكانی ڕۆژئاوای ئێران (ئیلام، كرماشان، كوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، هەمەدان، لوڕستان و خوزستان) بەرهەمی خۆیان بۆ ڤیستیڤاڵەكە ناردووەو لەو ڕێژەیەدا‌ زیاتر لە (700) بەرهەم گەیشتۆتە ناوەندی داوەری ڤیستیڤاڵەكە.

شایانی باسە كە ڤیستیڤاڵی شیعری كوردی منداڵ سێیەمین جارە كە بە میواندارێتی شاری ئەیوان بەڕێوەدەچێت و بە شێوەی دوو ساڵانەیە خولەكانی یەكەم و دووهەم لە ساڵەكانی (94 – 92) بە میوانداری ئەیوان و لە ژێر ناوی شیعری كوردی بەڕێوە چووە.

 

ئـ . كـ