لەبارەی گورگ ئەمانەی خوارەوە بزانە

چوار شەممە, 17 کانونی دووەم 2018 07:45

گیانەوەری گورگ، لە شیردەرەكانەو لە رەگەزی سەگەكانە، بە زیرەكی زۆر بەناوبانگە، پلانی زۆر بەهێزیان هەیەو خاوەنی ڕٍێكخستنی زۆر زیرەكن، زۆر جۆریان هەیە.

خوای گەورە لە سورەتی (یوسف) باسی كردووە، زۆر جۆریان هەیەو هەندێكیان هەڕەشەی لەناوچوونیان لەسەرە. گورگ لە هەندێ خاسیەت لەمرۆڤ دەچێت لێرەدا هەندێ زانیاری دەخەینەروو كە نەتان زانیوە.

1. گورگ توانای هەیە بۆنی خوێنی مرۆڤ بەكات لە دووری چەند میلێكەوە.

2. گورگ گۆشتی مردارەوە بوو ناخوات.

3. گورگ هاوسەرگیری لەگەڵ دایك و خوشكەكانی ناكات.

4. گورگ بەرژەوەندی گشتی لە پێش هەموو بەرژەوەندیەكانی دادەنێت.

5. گورگ گیانلەرێكی گۆشت خۆرە لەهەمان كاتیشدا گیا خۆریشە.

6. گورگی باوك زۆر هەستیارە لەوەی كە بێچوەكانیان برسین یان نا.

7. گورگ لەكاتی هێرشكردنە سەر رانە ئاژەڵێك باشترین و گەورەترین ئاژەڵ هەڵدەبژێرێت.

8. گورگ ئەگەر پەلاماری رانە ئاژەڵێك بدات سەیر دەكات بزانێت شوانەكە چەكی لایە یان نا، یان نێرە یان مێییە، ئینجا لەسەر ئەو خاڵانە بڕیاری هێرش كردن دەدات.

9. گورگ وەكو ژن و مێردێك یەكجار هاوسەرگیری دەكەن، تا لە ژیاندا بێت، لە هەموو بارودۆخێك بەیەكەوەن تەنیا مردن لەیەكتریان جیان دەكاتەوە.

10. بێچووەكانیان دەزانن لەیەك دایك و باوكن.

11. كاتێ باوكەكە یان دایكەكە دەمرێت بۆماوەی (3) مانگ یان ساڵێك تازییە بار دەبن لەوانەیە بگاتە ساڵێكیش زۆر جاریش بە خۆكوشتن كۆتایی بەژیانی خۆیان دەهێنن.

9. گورگ وەكو ژن و مێردێك یەكجار هاوسەرگیری دەكەن، تا لە ژیاندا بێت، لە هەموو بارودۆخێك بەیەكەوەن تەنیا مردن لەیەكتریان جیان دەكاتەوە.

10. بێچووەكانیان دەزانن لەیەك دایك و باوكن.

11. كاتێ باوكەكە یان دایكەكە دەمرێت بۆماوەی (3) مانگ یان ساڵێك تازییە بار دەبن لەوانەیە بگاتە ساڵێكیش زۆر جاریش بە خۆكوشتن كۆتایی بەژیانی خۆیان دەهێنن.

12. گورگ بەگیانەوەرێكی جوڵە ناسراوەو لە شوێنێك ناگیرسێنەوە.

13. دوای ئەوەی دایك و باوكیان پیر دەبن لەلایەن منداڵەكان بەخێو دەكرێن، دایك و باوكەكە ناتوانن نێچیر راو بكەن منداڵەكانیان ئەو كارە دەكەن خواردنیان بۆ ئامادە دەكەن.

14. كاتێ گورگ لە نێوخۆیان ئارەزوو هاوسەرگیری دەكەن دەبێ ئەو شوێنە جێَبێڵن نابێ لەگەڵ دایك و باوكیان دابن دەبێ‌ شوێنێك بۆخۆیان بدۆزنەوە.

15. گورگ پلان دادەنێت پێش ئەوەی هێرش بكات، بۆ بەرگریش پلانی هەیە.

16. گورگەكان بە كۆمەڵ هەموو كارێك دەكەن.

17. بەگری لە خاكەكەی خۆی دەكات پانتاییەك بۆخۆی دیاریدەكات تەنیا لە خۆیان رێگە بە هیچی تر نادات، خاك لەلای ئەو زۆر پیرۆزە بە كەرامەتی خۆی دەزانێت.

18. كاتێك نێچیرێك راودەكات سەرەتا دڵ و جگەرو سپڵ و گورچیلەكان و گەدەی دەخوات، پاشان بەشەكانی جەستەی دەخوات.

19. گورگی مێیە كە بەچكەكانی هەیە، زۆر لە گورگی نێرە شەڕانگێزترە.

20. دەنگی گورگ پێی دەڵێن (عەوائـ).

21. گورگ گیانلەبەرێكە بینینی چاوەكانی زۆر بەهێزن.

22. ماوەی دووگیان بوونی گورگ تەنها دوو مانگە. 23. درێژی گورگ دەگاتە دوو مەترو تەنها كلكی دەگاتە نیو مەتر، بەرزییەكەشی لەنێوان نیو مەتر بۆ مەترێكە.

 

هونه‌ر بانه‌گوڵانی