تەنێكی گەورە بە تەنیشت زەوییەوە تێدەپەڕێت

شەممە, 20 کانونی دووەم 2018 07:05

 

 

پسپۆرانی بواری فەلەكناسی رایانگەیاندووە، دوای سێ‌ هەفتەی تر تەنێكی گەورە لە دوورییەكی زۆر بە نزیكەی زەویدا تێدەپەڕێت.

ماڵپەری (BJR) بڵاویكردۆتەوە، سێ‌ هەفتەی تر تەنێكی گەورە كە بەپێی رای پسپۆران لەتاوەری خەلیفە گەورەترە بە خێرایی (107826) كیلۆمەتر لە دووری (4.2) ملیۆن كیلۆمەتر بە نزیك زەویدا تێدەپەڕێت.

شارەزایان دەڵێن، ئەو تەنە ناوی (129 AJ) یەو بەخێراییەكی زۆر بە تەنیشت زەویدا تێدەپەڕێت، ناساش رایگەیاندووە: ئەو تەنە لە مەترسیدارەكانە بۆ سەر زەوی.

هەروەها باسی ئەوەشكراوە، كە خێرایی ئەو گۆیە (15) جار خێراترە لە خێراترین فڕۆكەی بەرهەمی دەستی مرۆڤ و پێشبینی كراوە ئەو تەنە لە (2/15) بە تەنیشت زەوییەوە تێببەپەڕێت.

 

ئـ . كـ