پۆتین یەكێك لە پێداویستییەكانی ژیانی نییە

سێ شەممە, 13 شوبات 2018 05:56

 

 

سەرۆكی رووسیا رایگەیاند، بەهۆی سەرقاڵ بوونی بەچەندین كاری تایبەتی تاكو ئێستا مۆبایلی نییە.

(ڤلادیمێر پۆتین) سەرۆكی رووسیا لە دیداری ئەندامێكی ئەنجوومەنی زانستی و خوێندنی باڵای وڵاتەكەی رایگەیاندووە، ئەگەر ئەو مۆبایلی هەبوایە ئەوا كاتێكی زۆری لە كیس دەچوو، دەبوو هەر سەرقاڵی وەڵامدانەوەی پەیوەندییەكان بوایە، بەڵام ئێستا ئەو مۆبایلی نییەو بۆ كارێكی پێویستیش مۆبایلی هاوڕێكانی بەكاردەهێنێت.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی زانستی و خوێندنی باڵای رووسیا باسیشی لەوەكردووە، هەموو هاوڵاتیانی وڵاتەكەی مۆبایل بەكاردەهێنن و سەرقاڵن، ئەوەش ووزەیەكی زۆری هاوڵاتیان لەكارێكی بەو شێوەیە بەفیرۆ دەروات.

 

ئـ . كـ