سوكترین پێڵاوی وەرزشی دروست دەكرێت

یەک شەممە, 25 شوبات 2018 06:38

 

 

بۆ بەزاندنی ڕێگەی (42) كیلۆمەتر ڕاكردنی ماراسۆن، سوود وەرگرتن لە پێڵاوی لەبار، بەهێزو سووك گرنگیەكی زۆری هەیەو ئەدیداس بە بەرهەم هێنانی پێڵاوێكی نوێ ئەو كارەی كردووە.

بەپێی هەواڵێكی دیجیتاڵ ترندز، زۆربەی ئەو پێڵاوە وەرزشیانە كە ئەمرۆ لەلایەن پاڵەوانانی ڕاكردنی ماراسۆنەوە سوودیان لێ وەردەگیردرێت بە شێوەیەك دارێژراوە كە بۆ دوو كاتژمێر پیاسە كردنی بەردەوام و بێ كێشە دەتواندرێ سوودی لێ وەبگیردرێت.

ئەدیداس باس لەوە دەكات، ئەو پێڵاوە نوێیە كە دروستی كردووە بە ناوی (ئادیزیرۆ سۆب 2) سووكترین و پێشەكەوتووترین و خێراترین پێڵاوێكە كە تا ئێستا بەرهەمی هێناوە.

بڕیاروایە ئەو پێڵاوە پاش ئەنجامی تاقیكردنەوە كۆتاییەكان لە نیوەی مانگی ئازارەوە بە نرخی (180) دۆلار بێتە بازاڕ.

 

ئـ . كـ