خانمە ئەكتەرێكی سینەمایی هیندی كۆچی دوایی كرد

دوو شەممە, 26 شوبات 2018 05:42

 

 

بەهۆی نەخۆشییەوە، ئەكتەرێكی سینەمایی هیندی لەتەمەنی (54) ساڵیدا لەشاری دوبەی كۆچی دوایی كرد. 

(سریدیفی) خانمە ئەكتەری سینەمایی هیندی لەتەمەنی (54) ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی دڵ لەشاری دوبەی كۆچی دوایی كرد.

ئەو ئەكتەرە سینەماییە بەشداری كردووە لە دەیان فیلم و یەكێكە لە ئەكتەرانی (بۆلیۆد) ی هیندی و لەساڵی (2013) خەڵاتی (بادما شری) پێدراوە، كە چوارەم خەڵاتی گەورەیە لە هیندستان.

ئەو خانمە ئەكتەرە هیندییە هاوسەری (بۆنی كابور) دەرهێنەری سینەمایی هیندییە، دوو كوڕی هەیە كە هەردووكیان ئەكتەرن.

 

 

ئـ . كـ