مامۆستایانی ئەمریكی چەك هەڵدەگرن

دوو شەممە, 26 شوبات 2018 05:43

 

 

پێشنیارێكی سەرۆكی ئەمریكا دەنگۆی جۆراو جۆر بەدوای خۆیدا دەهێنێت، ئەوەش دوای ئەوەی پێشنیاری كرد كە مامۆستایان چەكیان لابێت بۆ هەر ئەگەرێكی نەخوازراو.

(دۆناڵد ترامپ) سەرۆكی ئەمریكا لەكۆشكی سپی پێشوازی كرد لە كۆمەڵێك مامۆستاو كەس و كاری قوربانیانی رووداوەكەی چەند رۆژ لەمەوبەر، كاتێك یەكێك لە قوتابییەكان لە ویلایەتی كالیفۆرنیا دەستڕێژی لە قوتابخانەكەی كردو لەئەنجامیشدا چەندین كەسی كوشت و بریندار كرد، لەوێدا پێشنیاری كرد كە مامۆستایان چەك هەڵبگرن.

پێشنیارەكەی ترامپ لەلایەن مامۆستایان بەشێوەیەكی گشتی پێشوازی لێكراوەو داواشیان كردووە، ئیتر سنوورێك بۆ شكاندنی شكۆیان دابندرێت.

لەمبارەیەوە رۆژنامەی (لۆس ئەنجیلۆس تایمز) ی ئەمریكی لەزاری (جێسیكا بێریز) ی نووسەر نووسیویەتی، زۆرینەی مامۆستایان ئێستا لەگەڵ پێشنیارەكەی ترامپن بۆ چەك هەڵگرتن لەكاتی مامۆستایەتیان، بەڵام ناتوانن لەناو قوتابخانە تەقە بكەن.

بەشێكی تری مامۆستایانیش نیگەرانن لەو پێشنیارەو پێیان وایە ئەوە چارەی دۆخەكە ناكات، بەڵكو پێویستە نەوەكان هێشتا پەرەیان پێبدرێت و دەوڵەمەند بكرێن بە چەكی زانست و تەكنەلۆژیاو كتێبخانەو زانیارییەكان و چاڵاكی جۆراوجۆرو رۆشنبیر بكرێن بە دووركەوتنەوە لەكاری تووندوتیژی و خەمۆكی و چارەسەر بە ڕێگەی مەترسیدار.

 

ئـ . كـ