بەتەمەنترین كتێب فرۆشی ئەڵمانیا

پێنج شەممە, 01 ئازار 2018 06:26

 

 

لە ئەڵمانیا بەتەمەنترین كتێب فرۆش كە لە ساڵی (1944) ەوە سەرقاڵی كاری كتێب فرۆشتنە، تاكو ئێستاش بەردەوامە لەكارەكەی.

(هێلگا فایهی) لەخانەوادەیەكی ناوداری ئەڵمانیای خۆرهەڵاتەو لەسەردەمی حوكمداری (هێتلەر) سەرقاڵی كتێب فرۆشتنە.

ئەو كاتەی (هێتلەر) سەرقاڵی جەنگ و وێرانكاری بوو، فایهی لەكابینەیەكی بچووكەوە دەستی پێكردو دەستی بە كتێب فرۆشی كرد، ئێستاش لەتەمەنی (95) ساڵیدایەو هەر بەردەوامە لەسەر كارەكەی.

(فایهی) خانەوادەیەكی ناوداری ئەڵمانیان و لە ساڵی (1840) ەوە سەرقاڵی كاری كتێب فرۆشین و لەسەردەمی (ئۆتۆ فۆن بسمارك) ەوە تاكو ئێستا دەرگای كتێبخانەكەیان كردۆتەوە.

ساڵی رابردوو هێلگا خەڵاتی یەكێتی كتێب فرۆشانی ئەڵمانیای پێدراوە، بەهۆی بەتەمەنترین كارو پیشە لەسەرتاسەری وڵات.

ئێستا ئۆفیسی ئەو كتێب فرۆشە بەتەمەنە لە شاری (ساكسۆنیا) یەو ئەویش زۆر خۆشحاڵە بەكارەكەیی و مامەڵەی دانیشتوانەكەی.

 

ئـ . كـ