گەنجێك 6 جار هەموو قورئان دەنووسێتەوە

02/03/2018 - 17:40 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

گەنجێكی شاری سلێمانی لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا بەتەنهاو هەوڵێكی زۆر توانیویەتی شەش جار هەموو قورئانی پیرۆز بنووسێتەوە.

ئەو گەنجە ناوی (سیروان حەمە ئەمین) ەو دانیشتووی شاری سلێمانیە، تاكو ئێستا شەش جار هەموو قورئانی بەدەستخەتی خۆی نووسیوەتەوەو لەدواجاردا (275) پێنووسی جافی بەكارهێناوەو تەواو بووە.

ئەمەو ئەو خزمەتە پیرۆزەی ئەو گەنجە بۆتە مایەی دەستخۆشییەكی زۆر لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و هیوای سەركەوتنیان بۆ خواستووە.

 

 

ئـ . كـ