ئەم میوەیە كێشی (45) كیلۆگرام دەبێت

یەک شەممە, 04 ئازار 2018 07:47

 

 

میوەیەك لە باشووری ئاسیا بە ناوی (جەك فرووت) دەفرۆشرێت، ئەم میوەیە تامی گۆشتی هەیەو كێشەكەشی دەگاتە (45) كیلۆگرام دەتوانێت ژەمێكی خواردنی بنەماڵەیەك دابین بكات.

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی (گاردیان) دوو لێكۆڵەری ئینگلیزی لە سەر ئەو باوەڕەن میوەیەك بە ناوی (jackfruit) دەتوانێت كۆتایی بە قاتوقڕی بهێنێت.

ئەو میوەیە تامی گۆشتی هەیە، بەڵام بۆنی میوەی گەنیو دەدات، (جەك فرووت) گەورەترین میوەیەكە كە لەسەر دارەكانی باشوورو باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا شین دەبێت.

كێشی هەر میوەیەك نزیكەی (45) كیلۆگرام دەبێت و تێیدا ناوكێك هەیە لە پڕیەتی لە مادەی بەهێز وەكوو كالیسیۆم، پرۆتین، ئاسن و پۆتاسیۆم.

بەم شێوەیە جێی سەیر نییە كە یەك میوە بۆ دابینكردنی ژەمی بنەماڵەیەك بەس بێت.

سەیر لەوەدایە كە (جەك فرووت) لە بەنگلادیش و باقی وڵاتانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا زۆر بەناوبانگە.

 

ئـ . كـ